دوا نیوه‌رۆی رۆژی پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی 2-10- 2014 شاندێکی یه‌کیه‌تی ڵاوانی دێموکراتی رؤژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شداریان کرد، له کۆرێک له ژێر ناونیشانی گۆرانکاریه‌کانی ( که‌ش و هه‌وا و کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان) که له لایه‌ن دوکتور. لوقمان وسو عومه‌ر سه‌رۆکی به‌شی جوگرافیا له زانکۆی کۆیه له باره‌گای حیزبی شیوعی کوردستان له شاری کۆیه که له لایه‌ن رێکخراوی یه‌کێتی لاوانی دێموکراتیک به‌رێوه چوو.
سه‌ره‌تای کۆره‌که به ساتێک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان و ئه‌مه‌گناسی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێ‌کرد. دواتر کۆر گێر به پێناسه‌یه‌کی گۆرانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا که بریتیی بوو له گۆران له توخمی پێکهێنه‌ره‌کانی وه‌کوو به‌رگی هه‌وا به یه‌ک ئاراسته‌ی دیاریکراوکه هۆکاره‌کانی ئه‌و گۆرنانه‌ش ده‌بن به دوو به‌شی هۆکاره سروشتییه‌کان و هۆکاره ده‌ستکرده‌کان. گرکانه‌کان هۆکاری سروشتین و دوکه‌ڵی کارگه پیشه‌سازییه‌کان وه‌کو هۆکارێکی مرۆڤ کرد، به‌شێکی تری باسه‌که سه‌باره‌ت به دیارده‌ی گه‌رم بوونی جێهانی بوو)(Green house effect )) که به شێوه‌یه‌کی گشتی کاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر جیهان هه‌یه، به‌شێکی تری باسه‌که‌ی کۆرگێر تایبه‌ت بوو به کاریگه‌رییه‌کانی که‌ش و هه‌وا له‌سه‌ر کوردستان و چه‌ندێیتی به‌شداریکردنی کوردستان له‌م گه‌رمبوونه‌داکه به په‌ره‌سه‌ندنی درهێنانی نه‌وت و سوته‌مه‌نییه‌کان له کوردستان و سوتانی دارستان و پاوانه‌کان و هه‌روه‌ها شه‌ری 8 ساله‌ی ئێران و عێراق و مادده کیمیاییه کانی به‌کارهاتوو له عێراق به‌شێکی زۆری هۆکاری تێکچوونی ژینگه‌ی کوردستانن.له کۆتایی باسه‌که‌دا دوکتور لوقمان رێگا چاره‌کانی که‌مبوونه‌وه‌ی کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر که‌ش و هه‌وا خسته رووکه له‌وانه‌ش به هۆشیار کردنه‌وه و به ئاگا هێنانه‌وه‌ی تاکه‌کان سه‌باره‌ت به پلانی حکومه‌ت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و باج وه‌رگرتن و دانانی فیلته‌ر له کارگه‌کان دا به جێ به‌جێکردنی پرۆژه‌ی ریسایکلینگ و هه‌وڵ بۆچاندنی دره‌خت و سه‌وزایی وه‌کوو رێگا چاره‌یه‌ک باس کرا.[. دواتر له‌لایه‌ن به‌شداربووانی کۆره‌که‌وه کۆمه‌ڵێک پرسیار ئاراسته‌ی دوکتور لوقمان کرا و له‌لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه وه‌ڵام درانه‌وه.