شاندی هاوبەشی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و یەکیەتیی لاوانی کوردستان و تۆڕی هاوئاهەنگی رێکخراوەکان پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەمە 26/11/2018 سەردانی بنکەی سەرەکی ناوەندی چاند و لێکۆڵینەوەی مێزۆپۆتامیایان کرد.
لەو دیدارەدا کە لەلایەن بەڕێز مامۆستا سەلیم و خاتوو مەلەک پێشوازی لە شاندی میوان کرا و شاندی خانەخوێ باسێکیان سەبارەت بە تێکۆشانی خۆیان پێشکەش کرد.
لەو دیدارەدا اندی یەکیەتیی لاوان وێڕای وەبیرهێنانەوەی وتەی بەڕێز ئاپێ مووسا کە دەڵێ: “ئەگەر زمانی دایکی من مەترسیە بۆسەردەوڵەتەکەت ئەوە نیشانەی ئەوەیە تۆ بناغەی دەوڵەتی خۆت لەسەر خاکی من بونیاد ناوە” ئەو ناوەندەیان هاندا کە زیاتر لەو بوارەدا تێکۆشان بکەن.