کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رۆژی یه‌کشه‌ممه، کاتژمێر 19:00 به کاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی و جێگری کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌روه‌ها چه‌ند ئه‌ندامی چالاک و به ئه‌زموونی رێکخراوه‌که‌مان پیک هێنا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه دا که بۆ باس له‌سه‌ر بارودۆخی لاوان و کار و ئه‌رکی رێکخراوه‌یی له ده‌روه‌ی وڵات و داڕشتنی کار و به‌رنامه بۆ چالاکییه‌کانی چه‌ند مانگی داهاتووی رێکخراوه‌که‌مان و، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی دوایین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان – کۆنگره‌ی حه‌وته‌م – پێک هاتبوو؛ بڕیار له‌سه‌ر کار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنفرانسی گشتی له ده‌روه‌ی وڵات له داهاتوویه‌کی نزیک دا، درا. کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه که به زووترین کات کۆمیته‌کانی لاوان له وڵاته جۆراوجۆره‌کان ئاگادار بکاته‌وه تاوه‌کوو کۆنفرانسی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ر بۆ به‌شداری له کۆنفرانسی گشتی ببه‌ستن و، کۆمیته‌ی بهڕێوهبهیی گشتیش ئه‌رکدار کرا تاوه‌کوو زه‌مینه‌کانی گرتنی کۆنفرانسی گشتی بڕه‌خسێنێ و کار‌و باره‌کانی پێوه‌ندیدار به کۆنفرانس راپه‌ڕێنێ.
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌سه‌ر دوایین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کراو، خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه و؛ بڕیار درا که له داهاتوویه‌کی نزیک دا و دوای خستنه‌رووی باسه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی هه‌ڵبژێراوی کۆنگره، تێبینی و رای کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له به‌یاننامه‌یه‌ک دا به ئاگاداریی ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌مان له نێوخۆ و ده‌ره‌وه بگه‌یه‌ندرێ.
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات / 31/08/2014