پاشنیوەڕۆی رۆژی شەمە ٢١ی رێبەندان دووهەمین کۆنفڕانسی پلاتفۆرمی وێران بەناوی خەسارناسیی شۆڕش به‌ڕێوه چوو.
سەرتای کۆنفڕانسەکە بە ساتێک به بێدەنگی وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ‌کرد و پاشان پێشەوا عەلی پوور، سکرتێری یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ڕێکخەری “پلاتفۆرمی وێران”ه، ئامانج لە پلاتفۆرم و کۆنفڕانسەکانی بۆ بەشداربوان شی کردەوە و پانێلەکانی کۆنفڕانسه‌که‌ی سەرپەرەستی کرد.
پانێلی یەکەم کەلەلایەن دکتور یاسین سەردەشتی، مامۆستای زانکۆ بەڕێوە چوو، باسی لە چەمکی شۆڕش ده‌کرد. به‌ڕێزیان بە ئاوڕدانەوە لە شۆڕشی گەلانی ئێران باسی لە فاكتۆری بهدبونیادیی ده‌وڵه‌تی میللیی له‌ئێران کرد کە كه له‌قۆناغێكی فره ئاڵۆز و پڕ ململانێدا بوو و گوتی “هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شۆڕشیی ٥٧ دۆخێكی وای هێنایه‌ئارا كه پرۆسه‌ی سیاسیی و ئابووری له‌و وڵاته‌دا به ئاراسته‌یه‌كی ناله‌بار و توله‌ڕێیه‌كی داخراودا برد‌و سه‌رجه‌م گۆڕانكاریی و هه‌وڵه‌كانی هاوچهرخگهرایی له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه لهشاڕێگهی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی لادا و له‌بری ده‌وڵه‌تێكی میللیی هاوچه‌رخ كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاونیشتیمانییبوون و یاساسهروهریی و گه‌لسالاریی و حكومه‌تی میللیی و برایه‌تیی میللیی و ئیحاساتی میللیی و متمانه‌بوونی خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستی نێوان گروپگه‌ل و ئهقوامگهل و تیره‌و تایفه و مه‌زهه‌ب و ئاینه جیاوازه‌كانی نێو ئێران, زه‌مینه‌ی خولقاندنی ده‌سه‌ڵاتێكی ئیستیبدادیی، تۆتالیتاری، ته‌نگه‌تیله‌ی، فارسگهرای، میلیتاریستی، قۆرخكاری، داخراوی، شه‌خس میحوه‌ری، توندوتیژو فاشیستمهئابی هێنایه‌ئارا.
پانێلی دووهەم کە لەلایەن کاک حەسەن رەحمانپەنا، ئەندامی ڕێبەری کۆمەڵە پێشکەش کرا باسی لە دەوری چەپ و شۆڕشی ٥٧ کرد.
به‌ڕێزیان سەرەتای باسەکەی تەرخانکرد بە هۆکارە دەرەکی و نێوخۆییەکانی بەدەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیـسلامی و هەروەها جێگە و پێگەی چەپی ئێران و کوردستان لە ڕاپەڕین و ئاڵوگۆرەکانی دواتر، پاشان بە باسکردن لە کۆمەڵێک رێکار بۆ قۆناغی ئێستا باسەکەی خۆیانی تەواو کرد.
پانێلی سێهەم لەلایەن کاک سمایل بازیار، مامۆستای زانکۆ بەڕێوەچوو که باسی لە ڕوحانیەتی شیعە و شۆڕشی ٥٧ کرد. به‌ڕێزیان گوتی: یەکێک لە هـۆکارەکانی شۆڕشی ١٣٥٧ تـەزادی سونەت و مـۆدێرنـیتە بـوو، ڕوحـانیەتی شـیعە کە نوێنـەرایـەتـی بـەشـی سـوننەتی کـۆمەڵگهی ئێـرانی دەکرد، هەر لە بـزاڤی مەشرووتەوە ئامانجی گەیشتن بە دەسەڵاتی سیاسی بوو کە ئەوکات تێیدا ناکام بوو. لە جۆزەردانی ١٣٤٢ هـەوڵێکی تری دا و لەڕاستیدا تەمرینیک بوو بۆ شۆڕشی ١٣٥٧”
پانێلی چوارەم لەلایەن ڕۆژنامەنووس کاک خالید محەممەدزادە پێشکەش کرا و باسی لە دۆزی کورد لە نێوان شۆڕشەکانی ئێران‌دا کرد. نابوراو بەدابەشکردنی باسەکەی بەسەر سێ بەشدا بەمشێوە باسی قۆناغەکانی کرد “یەکەم شۆرشی مەشرووتە و كوردستان، کە لەودا كوردستان لە مەشرووتە بەشداری نـەكرد و لەپێكهینانی ئەنجومەكانی ئەیالەتی و ویلایەتی بێبەش بوو. دووهەم کوردستان و دەیەی بیستەم، کە كورد تەنیا لە دەیەی بیستەم توانی سود لەگۆرانكارییكانی ناو ئێران وەربگرێ كە كۆمەڵەی ژی كاف، حیزبی دێموكرات و كۆماری كـوردستان دروست دەكا. سێهەم قۆناغیش کوردستان و شۆڕشی ٥٧بوو کە كوردستان بەشێـوەی كاتـی و تێپەر توانی سود لە شۆڕشی ٥٧ وەردەگرێ بەڵام هەر زوو شـەڕ دروست دەبێـت و تا ئـاستی شـەری نێـوخۆیی و دورخستـنـەی حیزبەكان لەكوردستان.”
کۆتا پانێل لەلایەن کاک عەبدووڵا حیجاب شرۆڤەکار و چالاکی سیاسیی بەڕێوە چوو کە باسی لە ڕەنگدانەوەی ڕابردوو لە داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و گوتی “بـزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کـوردستان، پێـویستە سیاسەتێکی پـێـشـەنگ ڕەچـاو بکا تا لە دیزاینی پێشەڕۆژی وەڵاتدا تەنیا ڕۆڵی “یەکێک” لـە بـەشدارە کانی نەبێ، بەڵکوو بتوانێ مودێلی سیاسی جێ پەسندی خۆی دابمەزرێنێ. وەهـا سیـاسەتێـک پێـویسـتی بـە پـێداچـوونـەوەیەکی جیـددی بە ڕابـردوو و داڕشتنەوەیەکی نوێ هەیە.
لە کۆتاییدا بەشدارن را و تێبینی خۆیان خستە روو و لەلایەن کۆڕگێڕان وەڵام درانەوە.