لاوانی خەباتگێڕی کوردستان
بە بۆنەی ۲۲ی خاکەلێوە، ۷٦ھەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پیرۆزباییتان لێ دەکەم٠
بناغەی پتەوی ھەموو میللەتێک لاوەکانیەتی ، کە لەدواڕۆژدا دەبنە کۆڵەکەی بەھێزی وڵاتەکەیان٠ ئێوە درێژەدەری ڕێگای پێشەوا قازی محمدو ڕێبەرانی ڕابردوون٠ ئەرکێکی سەنگین و شۆڕشگێڕانەتان دەکەوێتە سەرشان لەداھاتووی ئەم نیشتیمانە٠ چونکە ھەر ئێوەن فەرماندەران و پیاوانی سیاسی و شۆڕشگێڕانی بەحەق و ڕوناکبیران و ڕێبەرانی داھاتووی کوردستان٠ لەبیرتان نەچێ ڕوناک بیران ئەرکی سەرەکیان پتەوکردنی بناغەی ڕۆشنبیری وڵاتێکە لەسەر ڕێڕەوێکی درووستی ژیان و خەبات بۆ ئەو ژیانەی میللەت دەیەوێ و شایانیەتی٠ بەھیوای دواڕۆژێکی ڕوناک و سەربەرزانە بۆ لاوەکانمان و سەرکەوتووبن٠
شۆڕش ئەسەدزادە ١٠ ـ ٤ ـ ٢٠١٩