• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان

  • lawan
  • 2020-05-31
  • پەیام و راگەیەندراو

هەروەها بخوێنەوە

کتێبی “زەین و دەسەڵات” چاپ و بڵاو کرایەوە

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبڕکێی لەش جوانی

ئازارێک بە قەدەر قەندیل

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

بەبۆنەی ٣٧ ساڵەی ئێعدامی ٥٩ شۆڕەلاوی کورد لە مەهاباد
خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان!
لاوانی خوێنگەرم و تێکۆشەر!

دوای شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ و ڕووخاندنی ڕێژیمی پاشایەتیی پەهلەوی، گەلانی مافخواز و قوربانیی دەیان و سەدان ساڵ ستەم و بێمافی لە ئێران کە بە خەبات و قوربانیدانی زۆر بەسەر ڕێژیمی شادا سەر کەوتبوون، هیوایان بە هاتنە سەر کاری دەسەڵاتێکی خەڵکی و دێموکراتیک بوو. بەڵام ڕێژیمی تازە بەدەسەڵات‌گەیشتووی کۆماری ئیسلامی، لە کوردستان بە سەرکوت و کوشت و کوشتار و تاڵان و بڕۆی خەڵکی کورد دەستی پێکرد. خەڵکی کوردستان دوای خەباتی خوێناوییان لەدژی ڕێژیمی پاشایەتی و بەشدارییان لە ڕووخاندنی ئەم ڕێژیمە، چاوەڕوانی وەدیهاتنی مافە ڕەوا و ئینسانییەکانیان بوون؛ کەچی زۆر زوو لەلایەن دەسەڵاتی تازەدامەزراوی کۆماری ئیسلامییەوە هێرش کرایە سەر کوردستان.

ڕووداوەکانی نەورۆزی خوێناویی سنه و ئێعدام و کوشتاری بەکۆمەڵی کورد لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، بۆ وێنە لە سەقز و نه‌غه‌ده‌ و زۆر شوێن و گوندی وه‌ک قاڕنی، قه‌ڵاتان، حه‌سه‌ن لۆلان، سۆفیان، قەرەگۆل و … وێرانکردنی سه‌دان گوندی دیکە و شاڵاوی هێرشی نیزامی بۆ دەست بە سەر داگرتنی کوردستان؛ زۆر زوو ماهییەتی ئەم ڕێژیمەی بۆ خەڵکی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران لەقاو دا. به‌ڵام جینایه‌تێک کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له‌ ڕۆژی 12ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1362 دەرهەق بە خەڵکی مه‌هاباد و کوردستان کردی، پەڵەی شەرم و تاوانێکی ئەبەدییە بە تەوێڵی کۆماری ئیسلامییەوە، تاوانێک کە تێپه‌ڕینی کات و ساڵ له‌ بیر خه‌ڵکی کوردستانی ناباتەوە، تاوانی ئێعدامی ٥٩ شۆڕەڵاوی بێتاوان کە بە بڕیاری ڕێژیمی دڕندە و خوێنمژی کۆماری ئیسلامی و بێ هیچ محاکەمە و دادگاییەک گوللەباران کران.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کە ئامادە نەبوو گوێ لە ماف و ویست و داوای خەڵکی کورد بگرێ و لە ڕێگای دانوستانەوە بۆ چارەسەری پرسی کورد هەنگاو بنێ، هێرشی بەربڵاوی کردە سەر کوردستان. فیتوای جیهاد لەدژی نەتەوەی کورد درا و شەڕێکی خوێناوی بەسەر کوردستاندا سەپا، شەڕێک بە مەبەستی سەرکوتی ماف و ئازادییەکانی خەڵک و کپکردنی دەنگی ڕەوا و مافخوازیی خەڵکی کورد کە تا بە ئێستا و بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی لە شێوە و فۆڕمی جۆراوجۆردا درێژەی بووە. بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانیش بە تایبەتی، بۆ دیفاع لە مان و مەوجوودیەتی خەبات و شوناس‌ویستیی ئەو گەلە چوونە سەنگەری بەرگری و هەتا ئێستاش لەو سەنگەرەدا درێژە بە خەباتی ڕەوا و بەرحەقی خۆیان دەدەن.

خەڵکی خەباتکاری کوردستان!

لاوانی شۆڕشگێر و بوێر لە مەیدانی خەباتی مافخوازیدا!

٣٧ ساڵ لەمەوبەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە تاوانی ئێعدامی ٥٩ لاوی مەهاباددا هەوڵی ئەوە بوو کە کۆمەڵگەی کوردستان، بەتایبەت لاوانی کورد چاوترسێن بکا، بەڵام بینیمان لاوانی کورد بە بەشداریی هەراویان لە قۆناغی سەختی خەبات و بەرگریی چەکدارانە و تێکۆشانی هەمەلایەنەیان لە هەموو سەنگەر و بەستێنەکان بەدژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، نیشانیان دا خوێنی بەناحەق‌ڕژاوی ٥٩ شۆڕەڵاوەکەی مەهاباد، ئیلهامی مافخوازی و چرای ڕووناککەرەوەی ڕێی خەبات و تێکۆشانیان بۆ ڕزگارییە.

خەڵکی خەباتکار و خۆڕاگری کوردستان دوای ئەم ڕووداوە سامناکە و بەرگەگرتن لەبەرانبەر زۆر کارەسات و نەهامەتی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەری هێناون، کۆڵیان نەداوە و سەنگەری خەباتیان چۆڵ نەکردوە و نەک هەنگاوەکانیان پێ شل نەبووە، بەڵکوو لە هەموو ئەو ماوەیەدا بە تێکۆشانی جۆراوجۆر لەبەرامبەر سیاسەتە داپلۆسێنەرەکانی کۆماری ئیسلامیدا وەستاونەتەوە و لە خەبات و تێکۆشانی مافخوازانەیان بەردەوام بوون. مانگرتنە گشتییەکەی ٢١ی خەرمانان بۆ مەحکوومکردنی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات و ئێعدامی ڕۆڵە سیاسییەکانی کورد، کە لە نەفسی خۆیدا ڕێفراندۆمیکی سیاسی بۆ بردنەوە ژێر پرسیاری ڕەواییەتی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان بوو، یەکێک لە دیارترین دیمەنەکانی ئەم خۆڕاگری و خەباتگێڕییە بوو.

ئێمە لە بیرهێنانەوەی تاوانی ئێعدامی ٥٩ لاوی مەهاباددا جارێکی دیکە ئەوە وەبیر خەڵکی ئێران و کۆمەڵگەی جیهانی دێنینەوە کە کۆماری ئیسلامی له‌دژی گه‌لی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چیها جینایەتی سامناکی کردوە و ئەم جینایەتانەی بە چ شێوەیەک کردوە. لاوانی کورد پاش چەند دەیە لە تێپەڕینی تاوانی ئێعدامی ٥٩ لاوی مەهابادی، ئەم جینایەتەی کۆماری ئیسلامییان هەروا لەبەرچاوە و بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێن. ڕاستییەکانی وەک ئەوەی کە ڕێژیم ئەوانی لە‌ کوێ به‌ خاک سپاردوە و ته‌رمی ئه‌و ڕۆڵە بەناحەق‌کوژراوانەی چ لێ کردوە.

ئەمن دڵنیام لاوانی کورد یادی ئه‌و شه‌هیدانه بەرز ڕادەگرن و بە بەردەوامیی خەبات و تێکۆشانیان بە کۆماری ئیسلامی دەسەلمێنن کە ئەستاندنی گیانی لاوه‌کانمان نەک ناتوانێ ئیراده‌یان به‌چۆکدا بێنێ و له‌ ویست‌ و داخوازه‌کانیان پەژیوانیان کاتەوە؛ بەڵکوو ئیلهامدەری ئەوە بووە کە شێلگیرانه‌تر دژی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە.

_ سڵاو بۆ گیانی شه‌هیدانی 12ی جۆزه‌ردانی 1362

_ سڵاو لە ئیرادە و ڕوحی خەباتگێڕیی لاوانی کورد

خالید عەزیزی

سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

بابەتەکانی هاوشێوە

پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی  دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ،٨٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

14/08/2025
10
پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

02/06/2025
15
پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

02/05/2025
18

پەیامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

08/04/2025
11

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٨٢‌هەمین ساڵیادی دامەزرانی ڕێکخراو

08/04/2025
18
بابەتی زیاتر
پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان

پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان

  • lawan
  • 2020-05-31
  • 10:18 pm

1 مانگ پێش ئێستا
10
پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

4 مانگ پێش ئێستا
15
پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

5 مانگ پێش ئێستا

نوێترین

پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی  دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ،٨٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی “زەین و دەسەڵات” چاپ و بڵاو کرایەوە

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبڕکێی لەش جوانی

ئازارێک بە قەدەر قەندیل

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان