پاشنیوەڕۆی رۆژی شەمە ١٥ی خەرمانانی ١٣٩٩ کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان کۆبونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ پێشەوا عەلی پوور سکرتێری رێکخراو پێک هێنا.
لەو کۆبونەوەیەدا سەرەتا خاتوو سروە مودەریسی بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمان باسیکی سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی کۆمیتە و شێوازەکانی کار کردن و ئیدارەی کاری یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی ئاڵمان پێشکەش کرد، پاشان پێشەوا عەلی پوور باسێکی تەشکیلاتی سەبارەت بە کار و چالاکیی یەکیەتیی لاوان لە مەیدانە جۆراوجۆرەکاندا هێنایە گۆڕێ و دەوری کۆمیتەکانی دەرەوەی وڵات بە گشتیی و حزووری لاوان لە مەیدانە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانی دەرەوەی بەرز نرخاند و هەروەها باسی لە کۆمەڵێک هاوپەیوەندی و دۆستایەتی نوێ کرد بۆ کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی ئاڵمان کە پێویستە کۆمیتەی ئاڵمان بەدواداچونیان بۆ بکات.
لە ئیدامەی باسەکەیدا سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان ئاوڕی لە خەباتی رێکخراوەیی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان دایەوە و گرنگی دێموکرات بوونی جەوانی کوردیی لەو قۆناغەدا ئاوا وێنا کرد کە ئێمەی جەوان چەندە شانازییە کە دێموکرات بین، هێندەش گرنگە کە بە شانازییەکانی دێموکراتەوە زیاد بکەین و لاوی داهێنەر بین بۆ ئەم سەردەمە، هەر لە ئیدامەی باسەکەیدا پێشەا عەلی پوور باسی مووشەک بارانی قەڵای دێموکراتی وەک بەڵگەی حاشا هەڵنەگر لە حەقانیەتی خەباتی کورد و دڕندەیی کۆماری ئیسلامی باسکرد.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا بەشدار بووان را و سەرنجی خۆیان هێنایە بەر باس و لە لایەن سکرتێری گشتی وەڵام درانەوە