سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەشی پەروەردەی هێزی پارێزگاری و هەروەها یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبونەوەیەکی سیاسی و تەشکیلاتییان بۆ لاوانی پێشمەرگە بەڕێوە برد.
لەم وۆرکشۆپەدا سەرەتا بەڕیز حەسەن کاکیلی چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و پاشان پێشەوا عەلی پوور، سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی ناوچە بەتایبەت کورد و هەروەها ڕوانگەی نێودەوڵەتی لە پێناسە کردنی ئەم بزووتنەوانە و، خاڵی جیاکارییان لەگەڵ هیزە توندئاژۆکان، بابەتێکی بە کەڵک وەرگرتن لە ڕا و سەرنجی بەشداربووان پێشکەش کرد.
هەر لەم پێوەندییەدا بەڕێز حەسەن کاکیلی بە ئاماژە بە نەزمی سازمانی حیزبی دێموکرات، باسی لەو پڕەنسیپانەکرد کە بوونە ناسنامەی حیزبی دێموکرات وەک هێزێکی پێشکەوتن خواز و ڕزگاریخواز.