ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناوچەی شنۆ بەبۆنەی ۲۲ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان سەردانی مەزاری شەهید هەژار قاسمی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و ئەندامی یەکیەتیی لاوانیان کرد و بە دانانی گوڵ و جامانە و ئاڵای کوردستان لەسەر مەزاری ئەو نەمرە، پەیمانی ڕێز و وەفایان لەگەڵ نوێ کردوە و بەڵێنیاندا کە تا سەر وەفادار بن بە ڕێبازی شەهیدان.
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو چالاکییە واتادارەی ئەندامانی ڕێکخستنی نەهێنی لەو ڕۆژەدا بەرز دەنرخێنێ و هیوای سەرکەوتن بۆ تێکۆشەرانی ناوخۆ دەخوازێ