نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 26/11/218 شاندی هاوبەشی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و یەکیەتیی لاوانی کوردستان و تۆڕی هاوئاهەنگی رێکخراوەکان سەردانی بەڕێوەبەری نوێی لاوانی HDP یان کرد و وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرە، کۆمەڵێک باس و مژاریان هێنایە گۆڕێ.
شایانی باسە لەو دیدارەدا بەڕێ رەمزیە توسوون پاڕلەمانتاری جەوانی هەدەپە وێڕای بەخێرهاتن کردنی شاندی میوان چەند پەیڤێکی پێشکەش کرد.
لە ئیدامەی ئەو دیدارەدا باس لە تێکۆشانی لاوانی کورد لە رۆژهەڵات و باکوور کرا، لاوانی کورد سەلماندویانە کە چەندە توند و تیژی و داگیرکاری لەلایەن ئەردۆغان زیاتر بێ لاوان بەگوڕتر دەبن و چەندە دڕندەیی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر کورد زیاتر بێ، لاوانی کورد زیاتر بەگژ ئەو دوژمنە دادەچنەوە.
لەو دانێشتنەدا هەروەها باس لە دەوری دکتور قاسملوو و بەڕێز ئۆجەلان کرا لە خەبات بۆ بەدیهاتنی ئازادی کە وەک نمونەی دوولاوی سەرکردەی سەردەمی خۆیان هێشتا بۆچونەکانیان چرای رێگای تێکۆشانی لاوانە.
هەر لە کۆتایی ئەم دیدارەدا جەوانانی پلاتفۆرمی سوور کە بۆ بەرگری لە مافی خەڵکی ناوچەی سوور تێکۆشان دەکەن چەند بابەتێکیان هێنایە گۆڕێ کە لەلایەن شاندی میوان بە هەند وەرگیران.