رێکەوتی ١٨/٥/٢٠١٩ یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژھەڵاتی کوردستان- کومیتەی سوئێد ڤیستیڤاڵێکی یەک رۆژەی بۆ لاوان لەو وڵاتە لە شاری ڤێسترۆس پێك ھێنا .
سەرەتای بەرنامەکە لە لایەن ھیوا عەبدوڵڵاھیەوە بە بەخێرھاتنی میوانەکان دەستی پێکرد! دواتر ناوبراو باسی لە بڕگەکانی ئەو ڤیستیڤاڵە و بابەتەکانی کرد ،دواتر ھاوڕێ ئارێز رەمەزانی باسێکی کورتی لەسەر کورد لە دیاسپۆراو ھەروەھا چۆنیەتی بەکارهێنانی فورسەتی تێکۆشان لە حیزبە سوئیدییەکانی بۆ لاوانی کورد باسکرد.
شایانی باسە ڤیستیڤاڵەکە پێکھاتبوو لە چەندین برگەو بەرنامە و یاری جیاواز وەك یاریە کۆنە کوردەواریەکان فوتباڵ، والیباڵ و پێشبرکێ.