لە وڵاتی نۆروێژ و بە بەشداری سەدان کەس لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بە دژی کردەوە ترۆریستیەکەی ڕژیمی ئێران لەمەڕ هێرشی موشەکی بۆسەر بنکەو بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و پشتیوانی لە ڕاپەڕینی بەربڵاوی خەڵکی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو.
لەو ئاکسیۆنەدا بەشداربووان بە دانی دروشمی جۆراوجۆر وێڕای مەحکوم کردنی کردەوە ترۆریستیەکانی ڕژیم ، پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی ڕاگەیاند.
هەر لەو ئاکسیۆنەدا چەندین حیزب و ڕیکخراوی کوردستانی و نۆروێژی بە خوێندنەوەی پەیام و وتار کردەوەی ترۆریستی ڕژیمی تاران و هێڕش بۆسەر کوردانی ڕۆژهەڵات لە باشوری کوردستانیان مەحکوم کرد و پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی ئێران و کردستان ڕاگەیاند.
ئەوەی لەو مەڕاسمەدا جێگای سەرنج و تێڕامان بوو، بەشداری بەرچاوی لاوان و گەنجانی کوردی تاراوگە و لە نێویاندا ئەندامانی یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە لە رێکخستن و بەڕێوەچوونی هەرچی باشتری مڕاسمەکەدا هاوکار و هاوقەدەمی بەڕێوەبەرانی مڕاسمەکە بوون.
یەڕێوەبەری لاوان وێڕای دەستخۆشی لە ئەندامانی لاوان بۆ بەشداری چالاکانەی خۆیان لەو مڕاسمەدا، هیوا دەخوازێ کە لاوان بە تین و گۆڕی زیاترەوە بۆ پشتیوانی خەڵکی کوردستان و مەحکوم کردنی ڕژیمی ترۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مڕاسمەکان دا بەشداری بکەن و چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە ببەن.