ڕۆژی شەممە ٣١ی یانوارکاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ بە بەشداری نزیک بە تەواوی ئەندامانی یەکێتی لاوانی دیموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەی ڕۆگەلاند ،کۆنفڕانسی ئەو کومیتە ناوچەیە دەستی بە کارەکانی کرد سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان لە لایەن بەڕێز زانیاری کەریمی بەرپرسی کومیتە ناوچەی ڕۆگەلاند کۆنفڕانسەکە کرایەوەو بەڕێزیان بەخێرهاتنی سەرجەم هاورییانی بەشداربووی کۆنفڕانسەکەی کرد، پاشان لە لایەن شاخەوان عەبدیپوور ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کومیتەی لاوان لە نۆروێژ ڕیزبەندی کارەکانی کۆنفڕانس ڕاگەیەندرا. پاشان جەعفەر ڕەسووڵی بەرپرسی تەشکیلاتی لاوان لە نۆروێژ بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ئاوڕیکی کورتی دایەوە سەر ئەم بابەت و تەوەرانەی خوارەوە، ئاوردانەوەیەکی سەبارەت بە مێژووری لاوان هەستانەوەی لاوان و چالاکییە بەربڵاوەکانی لە دوای کۆنگرەی ٦ەوە و بەشداری هێزی پێشمەرگەی لاوان وچالاکییەکانی ئەم هێزە شان بە شانی تێکۆشەرانی حیزب لە ناو ڕۆژهەڵآت سیستم و شێوەی کارو چالاکی لاوان لە نۆڕوێژ ئەرک و کار و چالاکییەکانمان لە دەرەوە پلان بۆ مانگەکانی داهاتوو . پاشان ڕاپۆرتی کارو چالاکی هەر کام لە بەشەکان لە لایەن ئەندامانی بەڕێوەبەری کومیتە ناوچەکەوە خوێندرایەوەو درگای رەخنەو پێشنیارو هەڵسەنگاندنی کارو کردەوەکانی کومیتە بەڕووی ئەندامانی کۆنفڕانس دا کرایەوە کە لە بەشەدا ئەندامانی کۆنفڕانس زۆر چالاکانە بەشدارییان کرد. لە بەشێکی دیکە کاری کۆنفڕانسەکەدا هەر کام لە هاورێیانی بەڕێوەبەری گشتی شاخەوان عبدیپوو ،ئاکام پورخزری وشەوین مەمەندی باسێکی کورتیان سەبارەت بەشەکانی ماڵی ،پەروەردە و سیستمی کارکردی لاوان لە نۆڕویژ کرد. دوایین بەشی کاری کۆنفڕانس تەرخان کرابوو بۆ هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری نوێ بۆ یەک ساڵی داهاتوو کە لەم بەشەدا ئەم هاوڕییانەی خوارەوە خۆیان بۆ کومیتەی داهاتوو بەربژێر کرد. ١. تارا مەحموودی ٢. هوومەن ساعدییە ٣. زانیار کەریمی ٤. ئاکام مەحموودی ٥. ئارام بەخشوری ٦. دڵنیا مەحموودی ٧. کیانوش ساعدییە ٨. کوێستان قازانی (جێگر )
لە کۆبوونەوەیەکی کورتی بەڕێوەبەریدا هاورێ زانیاری کەریمی بە تێکڕای دەنگ وەکوو بەرپرسی کومیتە ناوچەی ڕۆگەلاند و هاورێ هوومەن ساعدییە وەکوو جێگری بەپرسی دیاری کران. یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستەی بەڕێوەبەری کومیتەی نۆڕوێژ بەشی تەشکیلات ٣١ی ژانویەی ٢٠١٦