به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوره‌سمێک له تۆرکۆی فینلاند به‌بۆنه‌ی یادی ٧٠ ساڵه‌ی کۆماری کوردستان لە شاری تورکوی وڵاتی فینلاند. رێوڕه‌سمێک به‌بۆنه‌ی ٢ ی ڕێبه‌ندان، ٧٠ ساڵه‌ی یادی کۆماری کوردستان به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ڕۆژی شه‌ممه، ١٠ ی ڕێبه‌ندان بە سرودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب لە لایەن کۆڕی سروودی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێ‌کرد.
له سه‌ره‌تای ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا پەیامی کۆمێتەی حیزب لە وڵاتی فینلاند لەلایەن که‌ریم ڕه‌سووڵی، بەرپرسی کۆمیتەی ئه‌و وڵاته خوێندرایەوە. بە دوای ئەودا په‌خشانه شێعرێک له وەسفی کۆماری کوردستان‌و پێشەوا قازی محه‌ممه‌د له‌لایه‌ن عەزیز شێخانی پێشکێشی ئاماده‌بووان کرا. له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا پەیامی فیدراسێۆنی کۆمەلە کوردییەکان له‌لایه‌ن وەڵات نەهری‌و په‌یامی کۆمیتەی یەکبوون له‌لایه‌ن کەریم فەرخەپوور خوێندرانه‌وه‌و کوردنژاد ئیبراهیمی بە بۆنە ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان شێعرێکی پێشکێش کرد. له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا نوێنەرایەتیی بەشێکی زۆر لە حیزب‌و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان که بەشداری ئەم یاده بوون، پەیامی ڕێکخراوه‌که‌یان بەو بۆنەیه خوێنده‌وه که بریتی بوون له: کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سازمانی دێموکراتیکی یارسان، کۆمەڵە حیزبی کومونیستی ئێران، پارتی دێموکراتی کوردستان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، یەکیه‌تیی نیشتیمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆران، فیدراسێونی کۆمەڵە کوردییەکان لە فینلاند‌و کۆمیتەی یەکبوون له‌و وڵاته. شایان باسه که کۆمه‌ڵێک سروود‌و چه‌ند تابڵۆی هه‌ڵپه‌رکێ که له‌لایه‌ن یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستانه‌وه ئاماده کرابوو، له‌گه‌ڵ به‌شی هونه‌ریی ڕێوڕه‌سمه‌که به ده‌نگی شورش بۆکانیو فەرهاد ئالانی‌و، شایی‌و شادیی به‌شداربووان چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوره‌سمه بوون.