لە ڕۆژانی ڕابردو دا بەمەبەستی بوژاندنەوە و ڕێکخستنەوەی کۆمیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی فینلەند، دوو کۆبوونەوەی تایبەت بەڕێوەچون کە بە تێر و تەسەلی لە سەر تێکۆشانی ڕابردووی لاوانی دێموکرات لە وڵاتی فینلاند و هەروەها ڕێکارەکانی تێکۆشانی نوێ بۆ داهاتو گەنگەشە کرا.
لە ئاکامی ئەو کۆبونەوانەدا تیمێکی چوار کەسی دەستنیشان کراون تاکوو ئەرکە پێویستەکان وەستۆ بگرن بۆ ڕێکخستنەوەی بەرنامەکانی لاوان و خۆناساندنیان بە ناوەند و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان.
کۆمیتەی کاتیی لاوان تا کۆنفڕانسی داهاتوو، هاوڕێ کامیار ڕەحیمی بە بەرپرسی لاوان دەسنیشان کردوە کە لە گەڵ تیمێکی سێ کەسی کارەکانی لاوان لە فینلەند بەڕێوە ببەن.