رۆژی یه‌کشه‌ممه 18/10/2015 کۆنفرانسی کۆمیته‌ی فینلاندی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە شاری تۆرکۆ بە بەشداری ئەندامانی یەکیەتی لاوان لەو وڵاتە به‌ڕێوه چوو.
کۆنفڕانسه‌که سه‌ره‌تا بە ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ‌کرد و پاشان په‌یامی کرانه‌وه‌ی کۆنفڕانس له‌لایه‌ن خاتوو سرووشت رهسووڵییهوه خوێندرایه‌وه.
له‌په‌یامی کرانه‌وه‌ی کۆنفڕانس‌دا هاتبوو: ” پاش تێپه‌ڕینی مه‌ودایه‌کی زه‌مه‌نی له چالاکییه‌کانی کۆمیته‌ی فه‌نلاندی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به پشتیوانی سکرتاریای یه‌کیه‌تیی لاوان و کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی فه‌نلاند، به‌مه‌به‌ستی خۆ رێکخستنه‌وه وخۆ ئاماده‌کردن بۆ قۆناغی نوێی تێکۆشان، کۆمیته‌که‌مان کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی ده‌به‌ستێت.
هه‌روه‌ک ئاگادارن ماوه‌یه‌که لاوانی کورد وێڕای لاوانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کۆچ به‌ره‌و ههندهرهانیان ده‌ست پێ کردووه، کۆچی به لێشاوی گه‌نجان به‌ره‌و هه‌نده‌ران له‌و قۆناغه‌دا ئێمه ئه‌رکدار ده‌کات که پلان و به‌رنامه‌ی گونجاومان بۆ ئه‌و لاوانه هه‌بێت که رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌جێ ده‌هێڵن و له‌ده‌ست سیاسه‌تی زه‌بر و زه‌نگ و ئه‌شکه‌نجه‌ی کۆماری ئیسلامی په‌ڕیوه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌بن”
پاشان فه‌رهاد ساڵحی به‌نوێنه‌رایه‌تی په‌یامی سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تیی لاوانی خوێنده‌وه.
له‌په‌یامی سکرتێری گشتیدا هاتبوو:” نه‌فسی کۆنفڕانس و کاری له‌م چه‌شنه بۆ لاوان و باس له کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگا، روحیه‌ی کاری گرووهی و کاری هاوبه‌ش له‌ناو لاوان‌دا زیاد ده‌کات و بێگومان کاری له‌م چه‌شنه سه‌ره‌تایه‌که بۆ ده‌سپێکی چالاکی گه‌وره له‌داهاتوودا بۆ به‌شداری لاوان له‌ئاستی که‌لانی سیاسی‌دا.
دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌سه‌رده‌می کۆمه‌ڵه‌ی ژێ کافدا و رێکخستنه‌وه و نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌م رێکخراوه له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا واتای به‌رده‌وام له جووڵهدابوونی کۆمه‌ڵگا و په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ داهاتووی گه‌ل و نیشتمان و ئاماده‌کاری کادری لاوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا خاوه‌نداریه‌تیی کرداری له کۆمار و ده‌سکه‌وته میللی دێموکراتیکه‌کانی بکه‌ن ”
له‌بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کرانه‌وه‌ی کۆنفڕانس‌دا په‌یامی کۆمیته‌ی فینلاندنی حیزبی دێموکرات له‌لایه‌ن به‌ڕێز که‌ریم ره‌سووڵی خوێندرایه‌وه.
دواتر ئه‌ندامانی کۆنفرانس زۆر چالاکانە بە هەڵسەنگاندنی کار و چالاکیەکانی رابردووی یەکیەتی لاوان له وڵاتی فینلاند و په‌سه‌ندی بڕیار و پێشنیاری نوێ بۆ قۆناغیی نوێی کار و تیکۆشانی کۆمیته‌ی لاوان له وڵاتی فینلاند، به‌شدارییان له باسه‌کانی کۆنفڕانس‌دا کرد.
دوایین برگەی کۆنفرانس بریتی بوو لە هەڵبژاردنی ئەندامانی بەرێوەبەری و جێگر لە رێگای هەڵبژارنەوە کە 7 ئەندامی ئەسلی و 3 ئەندامی جێگر وەک کۆمیتەی بەڕێوە بەری هەڵبژێردران. جێگای ئاماژەیە کە کۆمیتەی حیزبی دێموکڕات لە وڵاتی فینلاند هاوکار بوون بۆ هەرچی باشتر بەرێوە چوونی کۆنفرانسەکە.