سه‌رله به‌یانیی ئه‌وڕۆ ١ی رێبه‌ندان (٢١ی ژانویه) سێمینارێک به بۆنه‌ی ٧٠هه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان بهڕێوهچوولهو سێمیناره‌دا که له لایه‌ن یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد و یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له زانکۆی کۆیه رێکخرابوو،
له چه‌ند ره‌هه‌ندی جۆراوجۆره‌وه ده‌سکه‌وته‌کانی کۆمار، گرینگیی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردییه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، پێگه‌ی یاسایی کۆمار و سیمبۆله نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان خرانه به‌ر باس. سه‌ره‌تا دوکتور هۆشمه‌ند عه‌لی مه‌حموود مامۆستای زانکۆ و شاره‌زا له مێژووی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له بابه‌تێکدا له ژێر ناوی “ده‌سکه‌وته‌کانی کۆماری کوردستان له ماوه‌یه‌کی کورتی مێژوویی‌دا” تیشکی خسته سه‌ر گرینگیدانی کۆمار به بواره جۆراوجۆره‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و به تایبه‌ت بواری رۆشنبیری. دوکتور هۆشمه‌ند وێڕای ئاماژه به هه‌ستیاری بارودۆخی ئه‌وکاتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌رز نرخاندنی هه‌وڵه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و شه‌خسی قازی محه‌ممه‌د له دامه‌زراندنی کۆمار‌دا، به‌شی زۆری باسه‌که‌ی ته‌رخان کرد بۆ بایه‌خدان به لایه‌نی رۆشنبیری له ماوه‌ی ٣٣٠ رۆژ ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته کوردییه‌دا. ناوبراو له به‌شێکی وته‌کانی دا وتی کۆماری کوردستان جگه له وه‌زاره‌تێکی تایبه‌تمه‌ند بۆ ئه‌م بواره، چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌کی تریشی به مه‌به‌ستی گه‌شه‌ی رۆشنبیری له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆمار پێکهێنا، که له گرینگ‌ترین کاره‌کانیان به فه‌رمی کردنی زمانی کوردی له داموده‌زگاکانی کۆمار‌دا، گۆڕینی ناوی مه‌دره‌سه‌کان بۆ ناوی کوردی و خوێندن تێیاندا به‌و زمانه، دانانی فه‌رهه‌نگستانی زمانی کوردی، چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤار له شاره‌کانی مه‌هاباد و بۆکان به زمانی کوردی، دامه‌زرانی ئێزگه‌ی رادیۆی کوردی، وه‌ڕێخستنی شانۆی سه‌رشه‌قام و سینه‌مای گه‌ڕۆک بۆ بردنه سه‌ری ئاستی رۆشنبیری جه‌ماوه‌ر و کۆمه‌ڵێک ده‌سکه‌وتی دیکه کرد. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا پێکهێنانی سوپای کوردستان و ناونانی جه‌نگاوه‌ری کورد به ناوی “پێشمه‌رگه”ی وه‌ک ده‌سکه‌وتێکی گرینگی تری کۆمار ناساند که پێشمه‌رگه تا ئێستاش وه‌ک پارێزه‌ری نیشتمان له به‌شێکی گه‌وره‌ی کوردستاندا هه‌ر به به‌رزی و پیرۆزی سه‌یری ده‌کرێ. پاشان به‌ڕێز ئاره‌زوو نستانی مامۆستای زانکۆ و شاره‌زا له یاسای نێوده‌وڵه‌تی بابه‌تێکی پێشکه‌ش کرد له ژێر ناوی “کۆماری کوردستان به پێودانگی پڕه‌نسیپه‌کانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی”. ناوبراو هه‌وڵی دا به پشت به‌ستن به بنه‌ما په‌سندکراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنی گوتاری رێبه‌رانی کۆمار به تایبه‌ت پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له وتاره‌کانی له بۆنه فه‌رمییه‌کاندا و پێوانی ئه‌و گوتاره به پێودانگی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، کۆماری کوردستان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بناسێنێ. کۆماری کوردستان سه‌رجه‌م ره‌گه‌زه‌کانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی له خۆیدا کۆ کردبۆوه‌و خاوه‌نی هه‌ر سێ ره‌گه‌زی هه‌رێم و جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بوو. که ئه‌م سێ ره‌گه‌زه له به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا وه‌ک مه‌رجی بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ دانیان پێدا نراوه. به‌ڕێز نستانی له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که کۆماری کوردستان هه‌وڵی داوه پرسی کورد له چواچێوه‌یه‌کی به‌رته‌سکی ناوخۆیی رزگار بکا و ده‌نگی کورد به دنیای ده‌ره‌وه بگه‌یه‌نێ و به په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر وه‌ک یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌ت و کۆماری ئازه‌ربایجان وهه‌روه‌ها مه‌تره‌ح کردنی کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتان به‌رگری له مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی کورد بکا و بیانکاته پشتیوانی کۆمار. هه‌روه‌ها ناوبراو له درێژه‌ی باسه‌که‌دا به ئاماژه‌دان به دیدی وه‌سیعی سه‌رانی کۆمار به نیسبه‌ت سیاسه‌تی ناوچه‌یی و جیهانی، وتی ٧٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر راگه‌یه‌نه موعته‌به‌ره‌کانی وڵاتان و مه‌حافلی نێوده‌وڵه‌تی گرینگ‌یان به کۆماری کوردستان داوه‌و به شێوه‌ی ئه‌رێنی و نه‌رێنی له سه‌ر کۆمار دواون که له رۆژنامه‌ی “کوردستان”ی سه‌رده‌می کۆمار‌دا به بایه‌خه‌وه ئاوڕیان لێ دراوه‌ته‌وه. له به‌شێکی دیکه‌ی سێمیناره‌که‌دا پێشه‌وا عه‌لیپوور سکرتێری یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وتارێکی به ناونیشانی “کۆماری کوردستان و کاریگه‌رییه‌کانی دوای ٧٠ ساڵ” پێشکه‌ش کرد و له به‌شێکی وتاره‌که‌یدا وتی “کۆماری کوردستان بەرهەمی ئاقڵییەتی شەڕخوازانە و تێکهەڵچوون نەبوو، کۆماری کوردستان کۆمارێکی سیڤیل و دێموکراتیک بوو و بەرهەمی ئاقڵییەتێکی مۆدێرن بوو کە لە ئاکامی قۆستنەوەی دەرفەتدا لە بۆشایی دەسەڵات لە بەشێکی کوردستان پێک هات …دوای دامەزرانی کۆماری کوردستان، هەردوو دەسەڵاتی فیرقەی ئازەربایجان و ئازەربایجانی سوڤیەتی پێشوو هەوڵیان دەدا کە کۆماری کوردستان ببێتە بەشێک لە حکومەتی میللی ئازەربایجان، بەڵام قازی محەممەد بە مەنتیقی خۆی و بە موزاکه‌رە و دانوستان لەگەڵ تەورێز و لەگەڵ باکۆ، هەروەها لەگەڵ نوێنەرانی سووڤیەتی پێشوو، پێیان دەڵێ “نەخێڕ” و پێیان دەسەلمێنێ کە کورد حکوومەتی کۆماری کوردستان دادەمزرێنێ و نابنە پاشکۆی هیچ دەوڵەت و هێزێک.” دوایین کۆڕگێڕی سێمیناره‌که ره‌حمان سه‌لیمی سکرتێری یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد بوو که باسێکی له ژێر ناوی “سیمبۆل سازی له کۆماری کوردستاندا” پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد. ناوبراو بوونی ره‌مز و سیمبۆلی بۆ هه‌ر کۆمه‌ڵێکی مرۆیی سیاسی، فه‌رهه‌نگی یان کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی ئه‌و کۆمه‌له‌یه به زه‌رووری وه‌سف کرد و ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی کاتێک ئه‌و سیمبۆلانه گرینگییهکهیان زیاتر ده‌رده‌که‌وێ که تایبه‌ت بن به نه‌ته‌وه‌یه‌ک. هه‌ر بۆیه کۆماری کوردستان وێڕای ده‌رک کردن به‌و زه‌رووره‌ته، کۆمه‌ڵێک سیمبۆلی به‌نرخی پێشکه‌ش به بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد کردووه که بوونه‌ته ره‌مزی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌که‌مان و هه‌ستی هاوچاره‌نووسی له نێو کوردان‌دا به‌هێز کردووه. له درێژه‌دا ناوبراو ئه‌و سیمبۆلانه‌ی به مڵکی هه‌موو کورد زانی و رایگه‌یاند به داخه‌وه له نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و سیمبۆلانه تۆزی فه‌رامۆشییان لێ نیشتووه‌و به‌و شێوه‌یه غه‌در له ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کراوه، به تایبه‌ت له باشووری کوردستان به هۆی بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی به جۆرێک هه‌وڵی قۆرغکاری ده‌بینرێ و ئه‌وه‌ش شعووری میللی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بریندار کردووه‌و ئه‌گه‌ر به وشیارییه‌وه مامه‌ڵه به‌و پرسه‌وه نه‌کرێ وێده‌چی به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی لێکترازانی نه‌ته‌وه‌یی ببینه‌وه..