بە ئامادە بوونی ئەندامان و پێشمەرگەکانی یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەهاوکاری فێرگەی سیاسیی نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، خولی سەرەتایی پێشمەرگەکانی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد.
لەو خولەدا لاوانی دێموکرات لە ژێر چاودێری و فێرکاری مامۆستای شارەزا لە بواری نیزامی “ئالێن ئهپستراکت” زۆر چالاکانە وێڕای بەشداری لەو خولە، خۆیان فێری نوێترین و کاریگەرترین شێوازەکانی بەکارهێنانی چەک و شێوازی بەرگری کردن و شەڕی مەیدانی دەکەن تا لە داهاتوودا وەک پێشمەرگەیەکی کارامە و شارەزا لەڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دا درێژە بە خەباتی پڕ لە سەرەوەری خۆیان بدەن.
كچ و كوڕی ئەڤیندار و گیانفیدای ئەم ئاو و خاكەن
لە پێناوی ژینا دەمرن رێبواری ئەم ئەشقە پاكەن