ئه‌ندامانی سه‌ر به رێکخستنه‌کانی نه‌هێنی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ئێعدامی 59 لاوی مه‌هاباد و هه‌روه‌ها سه‌قامگیری هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات له شاخه‌کانی کوردستان چالاکیی تهبلییغییان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه برد. ئه‌ندامانی رێکخستنی نه‌هێنی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له شاری کرماشان به نووسینی دروشم له شه‌قامه‌کانی تێرمیناڵ، ئازادی، گومرگ و شه‌قامی به‌رق،
یادی ئێعدامی 59 لاوی مه‌هاباد و هه‌روه‌ها قۆناغیی نوێی تێکۆشانی حیزبی دێموکراتیان به‌رز راگرت.
دروشـمهکان بریتی بوون له :
سڵاو لە فەرماندەی تۆڵە ئەستێن شەهید شاپوور فیروزی
یادی ٥۹ لاوی شەهیدی مەهاباد لە دڵماندایە
یەکیەتیی لاوان درێژەدەری رێگای شەهیدان
سڵاو لە دێموکرات، رابەری شۆڕشی نوێ
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به‌شی ته‌شکیلاتی نه‌هێنی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستخۆشی و ماندوو نه‌بوونی له تێکۆشه‌رانی ناوخۆ و لاوانی پارێزه‌ری رۆژهه‌ڵات ده‌کات و هیوای به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازێت.