• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

راگەیه‌ندراوی کۆتایی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کۆنگرەی ٧ی لاوان بۆ : لاوانی چوارپارچەی کوردستان ، ڕێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان و لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

  • lawan
  • 2014-09-02
  • کۆنگرە

هەروەها بخوێنەوە

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

پەیامی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان

خەباتی میللی دێموکراتیکی کورد لەرۆژهەڵاتی کوردستان هەڵگری کۆمەڵێک چەمکی وەکوو رزگاریخوازی و دێموکراسی و مەدەنییەت و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەیە، ئەگەر لە قۆناغەکانی پێشوودا ئەوە دەوڵەتە زڵهێزە جیهانی و ناوچەییەکان بوون کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی تایبەتی سیاسی خۆیان باسیان لەو چەمکانە دەکرد و مانایان پێدەدا، ئەمرۆ لەجیهانی ئۆرگانیزەکردنی چەمکەکاندا ئەوە رێکخراوەکانن کە بەردەنگی خۆیان لە دەوڵەتەوە گۆڕیوە بۆ رای گشتی جیهانی.
هەمووی ئەوانە لەلایەک و هاتنی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان جا بەهەر پاساوێک بێت بۆ ناوچەکە و باشووری کوردستان، دەخوازێت کە رێکخراوەکانی تایبەت بەلاوانی رۆژهەڵات لە پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەگەڵ ئەو رێکخراوانەدا بن.

بەڕێزان رێکخراوەکانی تایبەت بە پرسی لاوان
قۆناغی ئێستای خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەی دەخوازێت کە پارتە رۆژهەڵاتییەکان ئەگەریش لەرووی تەشکیلاتی یەک نین، بەڵام لەرووی هەڵوێستە هەنووکەییەکاندا یەکگرتوو بن، و ئەو بەربەستەش بە یەکگرتووی رێکخراوەکان دەشکێندرێ. لەلایەک هاوتەریب نەکردنی گوتاری رێکخراوەکان لەگەڵ پارتە سیاسییەکانیش وادەکات کە رێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان ، سەرجەم لاوانی رۆژهەڵات بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئینتیما و باوەری سیاسی و تەشکیلاتی وەکوو بەردەنگ وەربگرێت، ئەوەش کاریگەرییەکی ئەرێنی زۆری دەبێ.
هەربۆیەش مادام دیاردە کۆمەڵایەتی و کلتوری و سینفییەکانی لاوانی رۆژهەڵات لە ماهییەتدا وەکوو یەکن، ئێمەی لاوان دەبێ بەیەک گوتارو بەرنامە هەنگاو بۆ بنبڕکردنیان بهاوێین.

کۆنگرەی حەتەمی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
09/06/2714

پەیامی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان

گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەو بەتایبەت ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشبووە وایکردووە، کەجوغرافیای رۆژهەڵاتی کوردستان لەهەموو لاوە بەرەوڕووی دەرفەتی گەورە و هاوکات هەوێنی قەیرانی گەورەش ببێتەوە. قەیرانەکانی قۆناغی ئێستای ناوچەو کوردستان بریتین لە، یەکەم: ئێران بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسی و مەزهەبییەکانی خۆی و بەرفراوانکردنی هەژموونی شیعەی خۆی رەنگە هەموو سەرەڕۆییەکی بگرە خوێناویش بکات. دووەم: پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان وادەکات گوشارە ئەمنی و کلتورییەکان زیاتر بەسەر رۆژهەڵاتی کوردستاندا پەیڕەو بکرێت و سەرەداوەکانی ئەو گوشارانە ئاشکرا و رونن. سێیەم: ئەگەرچی ساڵانێکە بەئاگاداری رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەندێک تاقم وگروپی مەزهەبی سەلەفی لەرۆژهەڵات کاردەکەن، بەڵام پەڕینەوەی سەلەفییەتی تەکفیری چەکدار هەڕەشەیەکی جیدییە بۆ رۆژهەڵات. چوارەم: جوڵەی سیاسی پارچەکانی دیکە و تەرکیزی میدیایی جیهان بەو پارچانە میحوەریەتی پرسی رۆژهەڵاتی کەم رەنگ کردۆتەوە. پێنجەم: گۆڕانکارییەکانی عێراق و تورکیا و بگرە سوریاش لەبەرژەوەندی سیاسەتەکانی ئێراندا نین، هەربۆیەش دەبێ چاوەڕێی بەرتەسکردنی سەرجەم چالاکییە سنووردارەکانی ئێستای وەکوو ژینگەپارێزی و ئەدەبی و رۆژنامەوانییەکانیش بین.

هاوڕێیان و لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان
لەگەڵ هەموو ئەو قەیرانە هەنووکەیانەش کەدەبێ چاوەڕێیان بین و پێویستە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین، بەڵام دەرفەتی گەورەش هەیە و دەکرێ هەوێنی بزوتنەوەیەکی جیدی بن. یەکەم: لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەروەکوو هەمیشە ئاستی شعووری نەتەوەییان لەهەڵکشاندایە، و لەبەرامبەر هەموو جوڵە و پیلانێکی نێودەوڵەتی و وڵاتانی داگیرکەردا دژکردەوەیەکی بەپەلە و مانادار دەکەن، کە لە ماوەی رابردوودا بەدەیان جار بینراوە. دووەم: سەرقاڵبوونی راگەیاندنە جیهانییەکان بەپرسی کورد لەئێمە دەخوازێت کە پرسی کوردانی ناو جوغرافیای ئێرانیش لەگەڵ رێکخراوە جیهانییەکان باس بکەین. سێیەم: هەبوونی ململانێی مەزهەبی لە ناوچەکەدا وادەکات کە جیهان رووی مەدەنییەت و شارستانی و باوەڕبوونی کوردی رۆژهەڵات بۆ چەمکە مۆدێرن و دێموکراتیکەکان هەست پێ بکات، و دەکرێ کاری جیدی بۆ بکرێ. چوارەم: هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی پارتە رۆژهەڵاتییەکان بەتایبەت و شەقامی رۆژهەڵات بەگشتی لەهەمبەر پارچەکانی دیکە بە بێ ئۆپۆرتۆنیستی سیاسی و جوغرافی، ماهیەتی ویست وخواست و ناخی لاوی رۆژهەڵاتی بۆ ئێستا و مێژوو دیاری دەکات. پێنجەم: لاوانی رۆژهەڵات داینەمۆی داهێنانە مەزنەکانن، و پۆتانسییەلی ئەوەیان هەیە قەیرانەکان بکەنە دەرفەتێکی مەزنی سیاسی و کلتوری و مەدەنی، هەر بۆیە دەرگای داهێنان لەو قۆناغەدا ئاوەڵایە.

لاوانی شۆڕشگێری رۆژهەڵاتی کوردستان
هەمووی ئەوانە وادەکات ئێمە وەکوو یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان جارێکیتر بەرخۆدان و هەستە زانستییە پاکە شۆرشگێرانەتان وەبیر بهێنینەوە و داواش بکەین زۆر بەهەستیاری مامەڵە لەگەڵ قۆناغی ئێستای کوردستان و ناوچەکە بکەن و لەهیچ جۆرە میکانیزمێکی سیاسی و مەدەنی و رۆشنبیری بۆ قۆزتنەوەی هەلەکان لە بەرژەوەندی خەباتی رەوای رزگاریخوازی نەتەوەکەمان سڵ نەکەنەوە.

کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان
09/06/2714

پەیامی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لاوانی چوارپارچەی کوردستان

گۆڕانکارییە خێراکانی کوردستان و ناوچە و جیهان بەگشتی وایکردووە لاوانی هەرچوارپارچەی کوردستان بەوریایی و هەستیارییەکی تەواو مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان بکەن، خەباتی رەوای رۆژهەڵاتی کوردستان و گۆرانکارییەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان و پرسی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کورد لەباکوور و هەروەها گۆڕانکارییە خێراکانی باشووری کوردستان هیوایەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە، هیوایەک لەگەڵ هێنانە ئارای یەکگرتوویی کورد ترسی لێکدابڕانی زیاتر هێزە کوردییەکانیشی لێدەکرێ.
ئێمە وەکوو لاوانی رۆژهەڵات رێز لەتایبەتمەندی پارچەکانی دیکە دەگرین و هەروەها رێز لە بڕیار و جوغرافیای بڕیاردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان دەگرین، بۆیە نەک هەر پێویستە، بگرە زەروورەتێکی مێژویی و چارەنووسسازە کەلاوانی هەرچوارپارچەی کوردستان کار بۆ پتەوکردنەوەی روحی یەکگرتوویی و یەکدەنگی هەرچوارپارچەی کوردستان بکەن و ئەگەری لێکدابڕانی هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لەبلۆکبەندی ناوچەییدا بۆ ئاستی مەحاڵ دابەزێنن. ئەوەش بە نیشتمانپەروەری و گوشاری لاوانی هەرچوارپارچەی کوردستان بۆ سەر ئەو پارتە سیاسیانە دەکرێت کە بەرژەوەندییە حزبییەکانیان دەخەنە پێش بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان.
ئێوەی لاوانی چوارپارچەی کوردستان هەوێنی گۆڕانکارییە گەورەکانن، و هەربۆیەش ئەوە ئێوەن کە دەتوانن شەقامی کوردی لەو دەرفەتانە بەئاگا بێننەوە و لە مەترسییەکانیش ئاگاداریان بکەنەوە. ئەگەر هەموومان بە خەباتێکی میللی دێموکراتیک لەسەر بنەمای رێزگرتن لەتایبەتمەندی پارچەکانی کوردستان بانگەشە بۆ یەکدەنگی و یەکگرتوویی بکەین، دڵنیاین داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر دەستی ئێمەی کورد بەرەو دێموکراتییەت و مەدەنییەت و یەکترقەبووڵکردن دەڕوات و لەو حاڵەتەشدا سەربەخۆیی کوردستان واقیعێکی حاشاهەڵنەگر دەبێت.

بابەتەکانی هاوشێوە

ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

26/08/2017
148
ڕاپۆرتی دوویەمین رۆژی کۆنگرەی هەشتەمی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان

25/08/2017
107
ڕێوڕەسمی کرانەوەی هەشتەمین کۆنگرەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

24/08/2017
125
ڕاپۆرتی یەکەم رۆژی هەشتەمین کۆنگرەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

119
راگەیه‌ندراوی کۆتایی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتی یەکیەتی لاوان بەبۆنەی کۆتایی کۆنگرەی حەوتەم

05/09/2014
97
بابەتی زیاتر
راگەیه‌ندراوی کۆتایی کۆنگرەی حەوتەمی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

پەیامی کۆنگرەی ٧ی لاوان بۆ : لاوانی چوارپارچەی کوردستان ، ڕێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان و لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

  • lawan
  • 2014-09-02
  • 8:18 am

8 ساڵ پێش ئێستا

نوێترین

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان