شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی بنکەی سەرەکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرەستی پێشەوا عەلی پوور سکرتێری رێکخراو، سەردانی بنکەی سەرەکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد ،
لەلایەن شاندێکی ئەورێکخراوە بە سەرپەرەستی جەلال رەوانگەرد سکرتێری گشتیی ئەو رێکخراوە پێشوازییان لێکرا.
سەرەتای دیدارەکە وێڕای بەخێرهاتن کرانی شاندی میوان لە لایەن شاندی خانەخوێوە جەلال رەوانگەرد خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەربڕی و هەردوو لایەن باسیان لە کۆمەلێک پرس و بابەتی تایبەت بە رۆژهەڵاتی کوردستان و لاوانی رۆژهەڵات کرد.
لەم دیدارەدا پێشەوا عەلی پوور سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاماژە بە دۆخی رۆژهەڵاتی نیوەڕاست و پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان باسی لە گرنگی یەکگرتوویی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات کرد و لەمبارەوە هەموو ئەو بۆجوونانەی کە لەمپەرن لە نزیکبوونەوە و کاری هاوبەشی رێکخراوەکانی تایبەت بە لاوانی رۆژهەڵات باسکرا وهەروەها لە پیناو چارەسەر کردنیدا بڕیاریان دا وەک یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر ئەرکیک وەستۆ دەگرن بۆ چالاککردنەوە لیژنی هاوئاهەنگی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها کاری هاوبەش لەنیوان رێکخراوەکاندا.
پاشان جەلال رەوانگەرد سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ئاماژە بە کێشەکانی بەردەم کاری هاوبەشی ریکخراوەکانی رۆژهەڵات و باسکردن لە چارەسەریان باسێکی تێر و تەسەلی پێشکەش کرد.
پاشان لەلایەن شاندی هەردوولا ئاڵوگۆری بیروڕا کرا و هەردوو لایەن کۆک بوون سەبارەت بە دروست کردنی کەشێکی ئارام لە دنیای مەجازیدا بۆ بەرەوپێشبردنی ئەرکەکانیان لەم قۆناغەی خەبات و تێکۆشان و هەوڵدان بۆ بەرەوپێش بردنی دۆزی لاوی کورد لە رۆژهەڵات و مەترەح کردنی پرسگەلی لاونی رۆژهەڵات لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان لەلایەن هەردوو رێکخراو.
شایانی باسە کۆبوونەوەکە دوای ٢ کاتژمیر کۆتایی پێهات.