بەشی ئاموزشیی یەکیەتیی لاوان لە نۆڕوێژ سمینارێکی بۆ خاتوو سەیران بایەزید حوسێنی بۆ باس لە سەر کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێک هێنا.
یەکیەتیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی یەکشەممە، 30 ی خاکەلێوە بە بۆنەی ٧٢هەمین ساڵیادی دامەزرانی رێکخراوەکەیان سمینارێکی بۆ باس لەسەر کێشەی ئابووری، مادە هۆشبەرەکا و تەڵاق لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سەیران بایەزید حسەینی، چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێکهێنا.لەو سمینارەدا کە بە بەشداریی ژمارەیەک لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان، ئەندامانی حیزبی دێموکڕات، یەکیەتیی ژنان و کۆمەڵەی کلتوری‌و کۆمەڵێک میوان بەڕێوە چوو، سەیران بایەزید حسەینی لە تەوەری یەکەمی باسەکەیدا کە تایبەت بوو بە کێشەی ئابووری بە دورودرێژی باسی باری خراپی ئابووریی وڵات، به مه‌به‌ست كردنی یارانه‌كان،
یاسای ماڵیات دان و زیادكردنی تێچووه‌كان، به‌رده‌وامبوونی ئابلۆقه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له بواری ئابووری دا به‌سه‌ر وڵات‌دا کرد و لەسەر سیاسه‌تی هه‌ڵه به‌رامبه‌ر به چاره‌نووس و ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان له باری جوغرافیایی له ناوچه‌گه‌لێكی دیاریكراو، دهكارنهخستنی هێز و توانایی مرۆیی له وڵات دا به شێوه‌یه‌كی درووست و،
له جێ‌دا لێدان و به‌ره‌و پێش نه‌چوونی ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندن له وڵات‌دا قسەی کرد.
سەیران بایەزید حوسێنی لە تەوەری دووهەمدا باسەکەیدا تیشکی خستە سەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئێعتیاد‌و کێشەی مادەهۆشبەرەکان باسی لە هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، دابه‌شكردنی كێشانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و خووگرتن به ماده هۆشبه‌ره‌كان کرد‌و زیانه لاوه‌كییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌دا شی کردەوە.
پێش‌گرتن، چاودێری و دەرمانو چاره‌سه‌ری، كاریگه‌رییه‌كانی ماددەی هۆشبەر له‌سه‌ر بیر و زه‌ینی مرۆڤ و ئه‌نگیزه و وره‌ی تاكه‌كان، كاریگه‌رییه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له بواره‌كانی جینسی و جه‌سته‌ییدا، پەرەگرتنی نه‌خۆشیگه‌لی وه‌ك ئایدز و هیپاتیت
زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشێكی ده‌روونی و خۆشبژیوی گشتی، زیانه ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی بژیوی ژیان،
هه‌ست به ناڕاحه‌تی و خۆ به تاوانبار زانینی ئه‌ندامان و سهرپهرستهكان له هه‌مبه‌ر كه‌سانی تووشبوو لەگەڵ هه‌ست به شه‌رمه‌زاری كردن و به‌خۆدا شكانه‌وه له كه‌سانی تووشبوودا چەند تەوەرێکی دیکەی باسەکەی خاتوو سەیران بایەزید حوسێنی بوو.
سەیران بایەزید حوسێنی لە تەوەری سێهەمی سمینارەکەدا کە تایبەت بوو بە کێشەی تەڵاق، باسی لایەنەکانی تەڵاق‌و لێک جیابوونەوەکانی کرد‌و تیشکی خستە سەر هه‌لومه‌رجی ناله‌باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پێكه‌وه ژیان، نه‌بوونی په‌ره‌وه‌رده‌یه‌كی درووست و گونجاو و چوونەسەرێی مامناوه‌ندیی ته‌مه‌نی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش لە ئێران‌و کوردستاندا.
ناوبراو تووشبوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان، بێكاری، نه‌خوێنده‌واری و نه‌بوونی هه‌لی كاری گونجاو و داهاتوویه‌كی روون‌و خراپی باری ده‌روونی و نه‌بوونی ئەمنیەتی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی له كۆمه‌ڵگای بە هۆکارە گرینگەکانی دیکەی پەرەسەندنی تەڵاق‌و لە کەمیدانی پیکهێنانی ژیانی هاوبەش ناوبرد.
شایانی باسە لە بەشی کۆتایی سمینارەکەدا بەشداربووان بە شێوەی بە هێنانە بەرباسی سەرنجو ڕای خۆیان بەشدارییان لە باسەکەدا کرد