بەشی ئاموزشی یەکێتی لاوان لە نۆڕوێژ رۆژی یەکشەممە ١٩ی ئا‌پریل بە بۆنەی ٧٢هەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، سمینارێکی سەبارەت بە کێشەی ئابووری،مادەهۆشبەرەکان و تەڵاق لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەڕێز سەیران بایەزید حسەینی چالاکی سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێکهێنا.
سمینارەکە کاتژمێر٣ی دوانیوەڕۆ بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ‌کرد.لەو سمینارەدا کە ژومارەیەک لە ئەندامانی یەکێتی لاوان ،حیزبی دێموکڕات،یەکێتی ژنان و کۆمەڵەی کلتوری وکۆمەڵێک میوان بەشداربوون، بەڕێز سەیران بایەزید حسەینی لە تەوەری یەکەمی باسەکەیدا کە تایبەت بوو بە کێشەی ئابووری بە دورودرێژی باسی ئەم هۆکارانەی خوارەوەی کرد.
باری خراپی ئابووری وڵات
به مه‌به‌ست كردنی یارانه‌كان
یاسای ماڵیات دان و زیادكردنی تێچووه‌كان
به‌رده‌وامبوونی ئابلۆقه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له بواری ئابووری دا به‌سه‌ر وڵات دا
سیاسه‌تی هه‌ڵه به‌رامبه‌ر به چاره‌نووس و ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا
سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان له باری جوگرافیاییه‌وه و له ناوچه‌گه‌لێكی دیاریكراودا
له جێ‌دا لێدان و به‌ره‌و پێش نه‌چوونی ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندن له وڵات دا
دهكارنهخستنی هێز و توانایی مرۆیی له وڵات دا به شێوه‌یه‌كی درووست
بەڕێزیان لە تەوەری دووهەمدا باسی لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئعتیاد وکێشەی مادەهۆشبەرەکان و ئەوکەسانەی بەکاری دێنن،بەم شێوەیە کرد
یه‌كه‌م: هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ماده هۆشبه‌ره‌كان
دووهه‌م: دابه‌شكردنی كێشان (كێشانی ماده هۆشبه‌ره‌كان) و خووگرتن به ماده هۆشبه‌ره‌كان
سێهه‌م: زیانه لاوه‌كییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌دا
چوارەم: پێش‌گرتن، چاودێری و ده‌رمان (چاره‌سه‌ری)
پێنجەم ،پێشگری له په‌ره‌سه‌ندنی خووگرتن به ماده هۆشبه‌ره‌كان
شه‌شه‌م: كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر بیر و زه‌ینی مرۆڤ و ئه‌نگیزه و وره‌ی تاكه‌كان
حه‌وته‌م: كاریگه‌رییه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له بواره‌كانی جینسی و جه‌سته‌یی دا
پەرەگرتنی نه‌خۆشیگه‌لی وه‌ك ئایدز و هیپاتیت
زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشێكی ده‌روونی و خۆشبژی گشتی
زیانه ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر دابین كردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی بژیوی
هه‌ست به ناڕاحه‌تی و خۆ به تاوانبار زانینی ئه‌ندامان و سهرپهرستهكان له هه‌مبه‌ر كه‌سانی تووشبوودا
هه‌ست به شه‌رمه‌زاری كردن و به‌خۆدا شكانه‌وه له كه‌سانی تووشبوودا
تەوەری سێهەم سمینارەکە کە تایبەت بوو بە کێشەی تەڵاق بەڕێز سەیران بەم شێوەیە باسی لایەنەکانی تەڵاق و لێک جیابوونەوەکان کرد
ته‌ڵاق و لێك جیابوونه‌وه
هه‌لومه‌رجی ناله‌باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پێكه‌وه ژیان
ئه‌سته‌مبوونی كه‌سێك بۆ ژیانی هاوبه‌ش به هۆی كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه
نه‌بوونی په‌ره‌وه‌رده‌یه‌كی درووست و گونجاو له‌و بواره‌دا
چوونەسەرێی مامناوه‌ندی ته‌مه‌نی ژیانی هاوبه‌ش پێكهێنان
رێژه‌ی ته‌ڵاق كه له نێو پیاوان دا له نێوان 25 تا 29 ساڵ و له نێو ژیان دا له نێوان 20 تا 24 ساڵ دا.چوونەسەرێی
تووشبوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان، بێكاری، نه‌خوێنده‌واری و نه‌بوونی هه‌لی كاری گونجاو و داهاتوویه‌كی روون
خراپی باری ده‌روونی و نه‌بوونی ئاسایش و ئه‌منییه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی له كۆمه‌ڵگادا.
پاش تەواوبونی باسەکەی بەڕێز سەیران ،بەشداربووان بە شێوەی جۆراوخۆر بە ڕەخنەو پیشنیارو ڕاو سەرنج بەشدارییان کرد.
شایانی باسە ئەم سمینارە بە هاوکاری کومیتەی نۆڕوێژی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان،کومیتەی ئۆسلۆ و ئاکێشهووسی حیزب و یەکێتی ژنان وکومەڵەی کلتوری پێکهاتبوو.