ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مارسی ٢٠١٥ هه‌یئه‌تكی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری لاوان پێكهاتوو له به‌ڕێز دلێر خورشیدی به‌رپرسی ته‌شكیلاتی لاوان و جه‌عفه‌ر ڕه‌سووڵی به‌رپرسی ئامووزش و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوەبه‌ری كومیته‌ی ڕووگلاند و به‌شێك له ئه‌ندامانی كومیته لاوان له شاری ستاوانگێر سه‌ردانی گڵكۆی لاوی جوانه‌مه‌رگ كاروان قازانی.یان كرد‌و تاجە گوڵینەیان لە سەر گۆڕەکەی دانا.
لە سەرەتادا بەڕێز جەعفەر ڕەسووڵی بەرپرسی ئامووزشی لاوانی نۆڕوێژ ئاوڕێکی لە کەسایەتی و ئاوات وئارەزوەکانی کاروان دایەوە و کوتی ،کاروان ئەگەر ئەجەل و شەپۆلە بێ بەزەییەکانی دەریا دەرفەتیان پێبدایە بە دڵنیاییەوە دەڵێم کە دوواڕۆژێکی ڕووناک چاوەڕوانی دەکرد و دەبووە یەکێک لەو لاوە سەرکەوتووانەی کە جێگاپەنجەی لە ناو هەمووان دیاروبەرچاو دەبوو، لەبەر ئەوەی کاروان بۆخۆی لە ناوی باوەشی دێموکڕات لە دایک ببوو و بە باشی بێبەشی و مەینەتیەکانی گەلەکەی هەست پێدەکرد،کاروان هەر لە منداڵییەوە وەکوو هەموو هاوتەمەن و هاورێکانی بە بێ ئیمکاناتی و برسێتی و زەحمەت لە ناو حیزبی دێموکڕات گەورەببوو،کاروان کورێکی ڕۆح سووک ،خوێن شیرین و لەبەردڵان و خۆشەویستی هەموو هاورێ و هەواڵانی بوو، لە کۆتاییدا بەڕێز جەعفەر ڕەسووڵی ئاماژەی بەوە کرد کە لێرەوە پەیمان لەگەڵ رۆحی لاوی جوانەمەرگ کاروان نوێ دەکەینەوە کە تا ئەوجێگایەی لە تواناماندابێ بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئارەزوو ئامانجەکانی کاروان تێکدەکۆشین و یاد و ناوی بۆ هەتاهەتایە لە دڵماندا دەمێنێتەوە.
شایانی باسە کاروانی جوانەمەرگ کوری پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەڕێز کاک قادر قازانی و خۆشکە مەحسووم تالیبولعیلم بوو کە ساڵی ٢٠١٠ و لە تەمەنی لاوێتیدا بە ڕووداوێکی دڵتەزێن ماڵاوایی لێ‌کردین.
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری كومیته‌ی ڕووگلاندی یه‌كێتی لاوانی دێموكڕاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان