یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له به‌ره‌به‌ری ساڵرۆژی 26 ی خه‌رمانان، ساڵرۆژی شه‌هیدبوونی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی به به‌ڕێوه‌بردنی سمینارێکی شیکاریی که‌سایه‌تیی دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی، یادو بیره‌وه‌ریی شه‌هیدانی 26 ی تێرۆری مێکۆنۆسی به‌رز ڕاگرت.
ئه‌و سمیناره ڕۆژی شه‌ممه، 22 ی خه‌رمانان له ژێرناوی ” گرینگی‌و پێویستیی خوێندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی‌و کرده‌وه‌کانی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی بۆلاوان و هێزه گۆڕانخوازه‌کان” به‌به‌شداریی ده‌یان که‌س له ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان و کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکرات به‌ڕێوه‌چوو و له‌و سمیناره‌دا ئاره‌ش لوڕستانی باسه‌که‌ی له چوار به‌شدا پێشکێش کرد.
ئاره‌ش لوڕستانی، ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی لاوان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی کوردستان، له به‌شی یه‌که‌می باسه‌که‌یدا هه‌لومه‌رج‌و بارودۆخی سیاسی‌و خه‌باتی کورد له‌و کاته‌دا که دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی به‌رپرسایه‌تیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی گرته ئه‌ستۆ، شی کردوه.
رووداوه‌کان‌و هه‌لومه‌رجی دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕی ئێران‌و عێڕاق که بووه هۆی فشاری چه‌ند قاتی کۆماری ئیسلامی له دژی دژبه‌رانی به‌تایبه‌ت جووڵانه‌وه‌ی کورد، شه‌هیدبوونی دوکتور قاسملوو، له به‌رامبه‌ر یه‌ک وه‌ستانی بۆچوونی چه‌پ له‌گه‌ڵ بیری نه‌ته‌وه‌یی‌و ناسیۆنالیستیی کورد‌و حیزبی دێموکراتی کوردستان، قۆناغی ده‌سپێکی ده‌سه‌ڵاتی عه‌لی خامنه‌یی له پله‌ی رێبه‌رایه‌تیی نیزامی ئیسلامیی ئێران‌و په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی‌و سیاسه‌تی سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامی له دژی کورد گرینگترینی ئه‌و سه‌ره‌باسانه بوون که کۆڕگێر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وان‌و سیاسه‌تکردنی دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی‌دا قسه‌ی له سه‌ر کردن.
له به‌شی دووهه‌می سمیناره‌که‌دا ئاره‌ش لوڕستانی به ئاماژه به ده‌سکه‌وته‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سه‌رده‌می سکرتێریی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندیدا، به‌رده‌وامی‌و پێشکه‌وتنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی کورد له دوای تیرۆری دوکتور قاسملوو، به‌رده‌وامی‌و ریکخستنی زیاتری پێوه‌ندی‌و وتووێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و ئێرانییه‌کان وه‌ک دوو نموونه تیشکیان خرایه سه‌رو قسه‌یان له‌سه‌ر کرا.
ئاره‌ش لوڕستانی سێهه‌مین به‌شی باسه‌که‌ی خۆی بۆ باس له‌سه‌ر که‌سایه‌تی‌و تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌کانی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی تایبه‌ت کردبوو. خه‌ڵکی بوون، سه‌ربه‌خۆیی فیکری، که‌لکوه‌رگرتن له زه‌رفییه‌ته‌کانی رێبه‌ری‌و سکرتێریی حیزب، ده‌ستی نووسین، په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندامانی حیزب‌و به‌دواداچوون‌و چاوه‌دێریی ڕاگه‌یاندنی حیزب‌و به‌ڕێوه‌به‌ریی چالاک‌و وه‌ڵامده‌رانه‌ی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌ک بوون که له‌لایه‌ن کۆڕگێڕه‌وه تیشکیان خرایه سه‌ر.
له به‌شی کۆتایی سمیناره‌که‌شدا هه‌لومه‌رجی ئێستای حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و بارودۆخی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد‌و رێکاره کرده‌وه‌ییه‌کان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی دۆزی کورد قسه‌یان له‌سه‌ر کراو دواتر له‌لایه‌ن به‌شداربووانه سه‌رنج‌و تێبینییه‌کان له‌سه‌ر باسه‌که‌ی کۆڕگێر خرانه به‌رباس که دواتر له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وڵام درانه‌وه.