سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەمە ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ بە ئامادەبوانی مامۆستایان و فێرخوازان، ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی پەروەردەی سیاسی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ساتێک بەبێدەنگی وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان خاتوو فریشتە ئەسپەندار کورتەیەکی لەسەر شێوازی خولەکە پێشکەش کرد، لە بڕگەیەکی دیکەدا پێشەوا عەلی پوور سکرتێری یەکیەتیی لاوان و چاودێری راستەوخۆی خولەکە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد، سکرتێری یەکیەتیی لاوان لە قسەکانیدا ئاماژەی بە گرنگی پەروەردە لە حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاواندا کرد و چەند وێستگەی مێژوویی هێنایە بەرباس، لە ئیدامەی قسەکانیدا پێشەوا عەلی پوور باسێکی سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنی وانەکان پێشکەش کرد و گرنگی و دیقەت لە هەڵبژاردنی وانەکانی بۆ بەشداربوان شی کردەوە.
لەبڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا پەیامی بەشداربوانی دەورە لەلایەن خاتوو سەیران سولەیمانی پێشکەش کرا، لەم پەیامەدا درێژەدان بەم خولانە و پەرەپێدان بە شێوازی نوێی پەروەردە لە یەکیەتیی لاوان و هەروەها سپاس و ئەمەگناسی فێرخوازان بۆ مامۆستاکان و یەکیەتیی لاوان هاتبوو بەرباس.
لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون پێشکەش بە فێرخوازان کرا