• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان

ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان

  • شۆڕش بێهروزی
  • 2021-12-15
  • وتار

هەروەها بخوێنەوە

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

بەشداری نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

پێشمەرگە و ئاڵا هەردووکیان هێمای نەتەوەیی گەلی کوردن و هەردووکیشیان میراتی کۆماری کوردستانێکن کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە سەر دەستی پێشەوا قازی محەممەد و بە بەشداری بەشێکی زۆر لە ئازادیخوازانی پارچەکانی دیکەی کوردستانی پارچە پارچە کراو دامەزرا.

لە مێژووی چەند سەد ساڵەی دابەش کرانی کوردستان کە بە بێ ویست و خواستی خۆیان بە سەریان دا سەپاوە، بە دەیان بزووتنەوە و بزافی رزگاریخوازی لە نێو ئەو نەتەوەیە سەری هەڵداوە و حەولی داوە تا مافە زەوتکراوەکانی ئەو گەلە بگەرێنێتەوە لای نەتەوەکەی خۆی و خاک و زێد و وڵاتی خۆی بۆ خۆی ئیدارە بکا و چارەنووسی نەتەوەی خۆی بداتەوە دەستی ئەو کەسانەی کە شیاوی پاراستن و بەرێوەبەریی ئەو خاک و وڵاتەن، کە بە داخەوە هەموویان تووشی هەرەس هێنان هاتوون و بە مێژووی ئەو گەلە سپێردراون و دوای هەرەس هێنانی ئەو شۆڕشانە هێزەکانیشیان لە ناو چوون. تەنیا دوای دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەکوو یەکەم حیزبی مۆدێرنی ئەو سەردەمە کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا کۆماری کوردستانی لە سەر دەستی دامەزرا، ببێتە خاوەنی قەوارە و دامەزراوەیەکی سیاسی کە بە داخەوە ماوەی تەمەنی ئەویش زۆر نەبوو بەلام لەو ماو کورتەشدا، توانی چەندین هێمای نەتەوەیی وەکوو “سروودی ئەی رەقیب” و “ئالای کوردستان” و ناوی پیرۆزی “پێشمەرگە” بۆ ئەو نەتەوەیە و بە دەنگی خۆیان دیاری بکات، کە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 7 دەیە، رۆژ بە رۆژ ئەو هێمایانە لە ناو دڵی ئەو گەلەدا پیرۆزیی خۆی زیاتر دەنوێنی و بەرحەق بوون و رەوایی زیاتر بەو هەلەوێستانەی ئەوکاتی کۆماری کوردستان دەدات.

رەنگە ئەو پرسیارە لای خوێنەر دروست بێت کە بۆ پێشمەرگە بەر لە ئاڵا لە سەردێڕی ئەو وتارەدا جێی گرتووە و کامیان لەو رۆژەدا واتا 26ی سەرماوەز ناودێر کراوە؟ دیارە لای هەموان روونە کە پێشمەرگە هەڵگر و پارێزەری ئاڵای کوردستانە و بۆ بەرز راگرتنی، بە هەزارانی لاوی ئەو نەتەوەیە گیانی خۆیان بەخت کردووە، بەڵام ئەویکە کامیان لەو رۆژەدا واتا 26ی سەماوەز ئەو ناوەی لە سەر داندراوە؟ هەر وەکوو پێشتر باسم کرد، هەردووکیان لە دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستانن. بەڵام بە پێی بەڵگە مێژووییەکان، 26ی رێبەندانی ساڵی 1323، شارەوانی مەهاباد بە دەست لاوانی شۆرشگێری ئەو نەتەوەیە ئازاد کرا و رۆژی دووشەممە 26ی سەرماوەزی ساڵی 1324 یانی دە مانگ دوای ئازد کرانی شارەوانی مە‌هاباد، ئاڵای کوردستان بە رەسمی هەڵدرا و پاش بە دامەزراوەیی کردنی کۆماری کوردستان، ناوی سوپای ئەو کۆمارەیان نا پێشمەرگە.

دوای نیزیک بە چوار دەیە بە سەر هەرەس هێنانی کۆماری کوردستان، لە ساڵی 1363ی هەتاویدا، لە یەكێک لە پلۆنۆمەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا، 26ی سەرماوەز بە بێ گەڕانەوە بۆ مێژووی ناودێر کردنی ناوی پێشمەرگە، ئەو رۆژەیان (کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی هەڵدانی ئاڵای کوردستان) وەکوو رۆژی پێشمەرگە دیاری کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا هەموو ساڵێک ئەو رۆژە لە لایەن ئەندامان و هۆگرانی ئەو حیزبەوە بەرز و پیرۆز رادەگیرێت.

دیارە مەبەستم لە نووسینی ئەو چەند دێڕە لە مێژوو، تەنیا ئاوڕدانەوەیەک لە مێژووی دیاریکردنی رۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان بوو و هەر چەند ناوی ئاڵا بەر لە ناوی پێشمەرگە لەو رۆژەدا واتا 26ی سەرماوەز دیاری کراوە، بەڵام پێشمەرگە هەڵگر و پارێزەری ئاڵای کوردستان بووە و هەیە. پێشمەرگە و خەباتی پێشمەرگانە لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورددا گرینگییەکی تایبەتی هەیە و سەرەڕای بوونی ئەحزابی جیاواز و تەنانەت لە بەشەکانی دیکەی کوردستانی دابەشکراویشدا، ناوی هێزی چەکداری خۆیان ناوە پێشمەرگە. بۆیە دەتوانین زۆر بە راشکاوی بڵێین کە هەر سێ هێمای ناوی پێشمەرگە، ئاڵای کوردستان و سروودی ئەی رەقیب کە لە دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستانن، بوونەتە هێماگەلێکی نەتەوەیی کە بە حەوڵ و تێکۆشانی بێ وچانی هێزی پێشمەرگە بە خۆشییەوە ئێستا ئەو سێ ناوە لە هەمووی دونیادا تا رادەیەک ناسراون.

لە رەوتی خەباتی پێشمەرگانەدا، گەلێک حەماسە خوڵقاون و گەلێک فیداکاری کراون و گەلێک رۆڵەی ئەو نەتەوەیە لەو بەرگەدا و لە ژێر ئەو ناوەدا بە دەیان ساڵ لە چاڵە رەشەکانی دڵڕەشانی داگیرکەری کوردستاندا ماونەتەوە و یان لە سەنگەری بەرگری لە نامووس و کەرامتی ئینسانی خۆیان و گەلەکەیاندا گیانیان بەخت کردووە.

دیارە بە بڕوای من، سەرەڕای ئەوەیکە ناوی پێشمەرگە بۆ چەکدار و سوپای ئەو میللەتە دیاری کراوە، بەڵام ئەو کەسانەی رۆژانە لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکاندا لە ناو چاڵە رەشەکانی داگیرکەرانی کوردستاندا بەرگری دەکەن و ئەو گەنج و لاوانەی بە بەخت کردنی گیانی خۆیان بەرگری لە سروشت،زمان ،شووناس و کولتووری ئەو نەتەویە دەکەن، پێشمەرگەن و بە گشتی هەر تاکێکی کورد لە هەر شوێنێکی ئەو دونیایە بتوانێ و کار بۆ وەدیهێنانی مافی کورد و پاراستنی دەسکەوتەکانی بکا، پێشمەرگەیە و شایانی رێزە.

بژی پێشمەرگە، پیرۆز بێت 26ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان.

سەرچاوەکان:

– حەوتوو نامە “کوهستان”

– ڕۆژژمێری تەورێز

– مێژووی کولتوور و ئه‌ده‌بییاتی موکریان، کورته‌ مێژووی بنه‌ماڵه‌ی قازی له‌ ویلایه‌تی موکری

– نیوسەدە تێکۆشان

بابەتەکانی هاوشێوە

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

10/06/2025
2
قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

01/06/2025
45
نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

17/05/2025
5
قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

26/04/2025
28
بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

14/04/2025
46
بابەتی زیاتر
ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان

ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان

  • شۆڕش بێهروزی
  • 2021-12-15
  • 1:22 pm

3 حەفتە پێش ئێستا
2
قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

4 حەفتە پێش ئێستا

1 مانگ پێش ئێستا

نوێترین

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان