رۆژی شەممە ٢٤ / ٢ / ٢٠١٨ ئەندامانی یەکێتی لاوانی رۆژھەڵات لە شاری بێرن لە وڵاتی سوئیس کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی گرت
سەرەتا کۆنفرانس بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ساتێک بێ دەنگی وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی بە کار کرد
و پاشان راپۆرتی کاری ماوەی نێوان دوو کۆنفرانس وپەیامی کرانەوەی کۆنفرانس لە لایەن رێبوار مووسەوی بەرپرسی کۆمیتەی لاوان پێشکەش بە بەشدار بوان کرا، پاشان داوا لەمامۆستا عەزیز ئەحمەدی ئەندام و پێشمەرگەی دێرینی حیزب کرا کە باسێک لە سەر مێژوو و ھەروەھا کاری لاوان پێشکەش بکات. بەڕیزیان ئاماژەی بە رۆڵی گرینگی لاوان لە ھەموو قۆناغەکانی خەباتدا کرد و باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر ئەو تەوەرە پێشکەش بە بەشدار بوان کرد
پاشان ھاوڕێ عەلی سوورەچۆمی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی حیزب لە سەر سیاسەتەکانی حیزب لەمەڕ ھەڵسووکەوت لە گەڵ لاوان و رێکخراوە ھاوشێوەکانی لە ناوحیزبی دێموکرات چەند وتەیەکی پێشکەش کرد .
لە بڕگەیەکی دیکە دا ھاوڕێیانی بەشدار لە کۆنفرانسەکە بە تێبینی و پێشنیار بەشداریان کرد و لە لایەن رێبوار مووسەوی وڵامیان درایەوە
دوای ئەو باسانە کۆنفرانس گەیشتە گرینگترین بەش کە بەشی ھەڵبژاردن بوو کە تێیدا لە کەشێکی تەواو دێموکراتیکدا لە ٨ بەربژێر کە خۆیان پاڵاوتبوو ٥ کەسیان بە دەنگی زۆرینە بوون بە ئەندامی کۆمیتە و پاشان لە کۆبوونەوەی ناوخۆیان دا کارەکانیان بەو شێوەیە دابەش کرد :
١: تەوار ئەبرووزەنی: بەرپرسی گشتیی کۆمیتە
٢ رێبوار مووسەوی: بەشی تەشکیلات – پەیوەندی کوردستانی
٣ : شیلان مودەرسی: ماڵی – راگەیاندن
٤:کاروان شێخ محەمەدی: بەشی پەیوەنییەکان
٥: نیلووفەر مەحەمەدزادە: ھاوکار لە بەشی پێوەندییەکان
لە کۆتا برگەش دا ھاوڕێ زاھیر قادر حاجی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب پیرۆبایی لە بەشدار بوانی کۆنفرانس کرد و ھیوای بەردەوامی بۆ خواستن ھەروەھا پشتگیری حیزبیشی بۆ کۆمیتەی لاوان راگەیاند
پاشان لە لایەن بەرێوەبەری کۆنفرانس رێبوار مووسەوی کۆتایی سەرکەوتوانەی کۆنفرانس راگەیەندرا