• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

دەستەواژەی هیلالی شیعی لە كوێ سەری هەڵدا

  • ماڵپەڕی لاوان
  • 2022-09-16
  • وتار

هەروەها بخوێنەوە

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

بەشداری نوێنەری یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

یەكەمجار ساڵی 2004 مەلیك عەبدوڵا شای ئوردن، دەستەواژەی هیلالی شیعی “کاتی بە دەسەڵاتگەیشتنی حكوومەتی شیعەی وەفادار بە كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، بەكار هێنا.

شا عەبدوڵا هۆشداری دا، ئەگەر ئەو پلانە سەربگرێت و حكوومەتەكانی ئێران، سووریا، عێراق و حزبوڵای لبنان بەیەكەوە بلكێن، هیلالێكی شیعی درووست دەبێت. وەك ئەو رای گەیاند “ئامانجی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ حكوومەتی نوێی عێراق بۆ دروستكردنی ئەو هیلالەیە”. دوای ئەو لێدوانانە، شا سەلمان عەبدولعەزیز پاشای سعوودیە، ئاماژەی بە پرۆسەی “بە شیعەكردنی عەرەبی سوننە” لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران دا و ساڵی 2006 حوسنی موبارەك، سەرۆكی ئەوكاتی میسر لە كۆنفرانسێكی میدیاییدا رای گەیاند، شیعەكانی ناو جیهانی عەرەبی وەفادارییان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هەیە تا وڵات و خاكی خۆیان.

هیلالی شیعی هەرچەند دەستەواژەیەك نییە کە كۆماری ئیسلامی ئێران دایهێنابێت، بەڵام وەک فکرە لە لایەن ئێرانەوە تیۆریزە کرابوو و ساڵی 2004 دوای رووخانی رژێمی بەعس و باڵادەستبوونی شیعە لە عێراق, عێراق لەلایەن ئێرانەوە وەك قوڵایی ستراتیژی دەستنیشان كرا و هێزی قودسی سوپای پاسداران ڕاسپیردرا بۆ ئەوەی لە تارانەوە رێگەیەكی وشكانی بكەنەوە کە بە عێراقدا تێبپەڕێت و بە سووریادا بچێتەوە لبنان و فەلەستین.

لە سەرەتای ئازادكردنی عێراق و بەهۆی مانەوەی هێزەكانی سوپای ئەمەریكا و هاوپەیمانان لەناو خاكی عێراق، سوپای قودس نەیتوانی هیچ جموجۆڵێكی ئەوتۆ بۆ بە كرداریكردنەوەی ئەو ستراتیژییەتە بخاتە گەڕ، هۆیەکەشی ئەمەبوو کە هەر جووڵەیەكی گوماناوییانلەلایەن ئەمەریكاوە بەرپەرچ دەدراوە، بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی 2011 بە فەرمانی باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سوپای وڵاتەكەی لە عێراق كشایەوە، جموجووڵەكانی هێزی قودسی سوپای پاسداران لە عێراق، بەشێوەیەکی کارا دەستی پێ كرد.

لەگەڵ دەركەوتنی داعش لە عێراق لە مانگی ژوئەنی 2014، كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی ڕەوتی شیعەوە لە بەغدا، شەرعییەتی ئەوەی وەرگرت وەك هێزێكی فریادڕەس لەناو عێراقدا شەڕ بكات. بەمەش جووڵە سەربازییەکانی ئێران لە خاكی عێراقدا بە هاوكاری هێزە ناڕێكخراوە شیعەكان لە خورماتووەوە بە نیازی لكاندنەوەی هێزەكانی گرێدراوی ئێران بەرەو سنووری سووریا دەستی پێ كرد .

لە مانگی مەی 2015 محەمەد عەلی جەعفەری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕای گەیاند، 200 هەزار چەكدار لە عێراق و سووریاوە پشتیوانی لە كۆماری ئیسلامی ئێران و سیاسەتەكانی دەكەن و خەریكە دروستبوونی هیلالی شیعی بەرەو كۆتای دەچێت.

زۆربەی چاودێرانی سیاسی و رۆژهەڵاتناسان لەسەر ئەو بڕوایەن، مەبەستی ئێران لە درووستكردنی پێكەوە لكاندنی ئەو ناوچانە، كۆكردنەوەی شیعەیە لەناو جوگرافیایەكی هاوبەش بەبێ دابڕان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆ ئەوەی ئیمپراتۆریەتێكی شیعی لەوڕێگەیەوە دابمەزرێنێت، لەبەرئەوەی یەك لە ستراتیژییەتەكانی كۆماری ئیسلامیی لە سەرەتای درووستبوونییەوە، لەسەر داوای خومەینی، هەناردەكردنی شۆڕشی كۆماری ئیسلامییە بۆ وڵاتانی دیکەی جیهان.

  • ئەو ناوچانەی بەر هیلالی شیعی دەكەون
    هیلالی شیعی لە یەمەنەوە دەست پێدەکات و دێتەوە ناو عێراق تا دەگاتە سووریە، لە سووریەڕا بە باشووری پارێزگای دێرەزووردا دەڕوات و بە باكوری دیمەشقدا دەچێتەوە ناو لوبنان و فەلەستین.
    كۆمەڵێك لەو ناوچانەی ئەو هیلالە پێیدا تێپەڕ دەبێت، سوننەی حەنەفی و شافعی و عەلەوییەكانن و هەندێك مەسیحی و ئێزدیش تێیدا نیشتەجێن، بۆ نموونە ڕومادی و سامەڕا لە عێراق و دێرەزوور لە سووریا كە دانیشتوانیان سوننین.

لەدوای هاتنە سەركاری دۆناڵد ترەمپ لە ئامریکا واشنتۆن هەوڵەكانی بۆ رێگری لە جموجووڵەكانی ئێران لە عێراق و سووریا چڕ كردەوە. یەكەم هەنگاوی ئەمەریكا بۆ پەكخستنی ئەو پڕۆژە ئێرانییە هێنانە بەرباسی سزا نوێیەكانی سەر ئێرانە كە گرنگترینیان خستنە ناو “لیستی رەش”ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرجەم لقەكانیەوە بوو. ئەمەش وای کرد کە ئێران جموجووڵەكانی خێراتر بكات و لە ئاکامی بەردەوامبوونی هەوڵەکانی ئێران بۆ ناسەقامگیری ناوچە، قاسم سلێمانی وەبەر ڕەحمەتی ڕاکێتەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئامریکا کەوت.

بابەتەکانی هاوشێوە

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

10/06/2025
2
قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

01/06/2025
45
نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

17/05/2025
5
قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

26/04/2025
28
بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

14/04/2025
46
بابەتی زیاتر
دەستەواژەی هیلالی شیعی لە كوێ سەری هەڵدا

دەستەواژەی هیلالی شیعی لە كوێ سەری هەڵدا

  • ماڵپەڕی لاوان
  • 2022-09-16
  • 8:21 pm

3 حەفتە پێش ئێستا
2
قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

1 مانگ پێش ئێستا

2 مانگ پێش ئێستا

نوێترین

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کێبرکێیەکی پاڵەوانیەتی  بۆکس لە وڵاتی ئاڵمان

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی زیندانیانی سیاسی!

قەیرانی شەرعیەت و ئەرکەکانی بزووتنەوەی کوردستان

سەرکەوتنی ئەندامێکی یەکیەتیی لاوان لە زانکۆی کۆیە

شەش بڕیارنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای لاوانی ئینترناسیۆنال سۆسیالیست پەسەند کران

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان