رۆژی شەممە لە سەر بانگهێشتی یەکیەتی لاوان و خوێندکارانی رۆژئاوا رێورەسمێک بۆ یادی شەھیدانی ١٢ی ئادار و شەھیدانی ھەلەبجە بەرێوەچوو . لە رێورەسمەکەدا پەیامی هاوخەمی کۆمیتەی لاوان لە لایەن هاوڕێ ئاسۆ ئەحمەدیان وەکوو بەپرسی کۆمیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژھەلاتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش پێشکەش کرا دەقی پەیامی ھاوخەمی کۆمیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژھەلاتی کوردستان کۆمیتەی ئوتریش :
ئێمه وەکوو یەکیەتی لاوانی دێمەکراتی رۆژھەلاتی کوردستان ئەو كرده‌وه تیرۆریستیه به‌كارێكی قێزه‌ون و ترسنۆكانه ناو ده‌به‌ین كه دژ به هاونیشتیمانیانمان له شاری رۆژئاوا ئەنجام دراوە،دوژمنه‌كانی ئازادی و ئاشتی و پێكه‌وه ژیان، بۆ تێكدانی دۆخی برایه‌تی كارێكی غەیرە ئینسانیان ئەنجامداوە . به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه، به‌ناوی یه‌كێتی لاوانی دێموکراتی رۆژھەڵاتی كوردستانه‌وه،به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌وڵه تیرۆریستیه ده‌كه‌ین، كه دژ به برایانمان له رۆژئاوا ئه‌نجامدراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوخه‌می خۆمان بۆ هاوكارانمان له لاوانی ئه‌و حزبه ده‌رده‌بڕین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره چه‌په‌ڵه. . له كۆتایدا پرسه و سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ھاورێیان و هاوپیشاكانمان له لاوانی ئه‌و حزبه ده‌كه‌ین و سه‌ری ڕێز و نه‌وازشیش بۆ ڕووحی په‌پوله ئاسای ئه‌و شه‌هیدانه داده‌نوێنین كه له‌م كرده‌وه تیرۆریستیه شه‌هید بووە. “یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژھەلاتی كوردستان کۆمیتەی ئوتریش”
بۆ بینی وێنەکان