کۆمیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، بریتانیا له ناوەندی شاری بێرمینگام بە بۆنەی 26ی سەرماوەز ڕۆژیی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان و پشتیوانی لە ناڕەزایەتی نەتەوە جیاوازەکانی ئێران و ئیدانە کردنی لەسێدارە دانی خەڵکی ئازادیخواز و بەتاینەتی لاوان، خۆپێشاندانێکی بەڕێوە برد ، لە سەرەتا دا بە سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب خۆپێشاندان دەستی پێ کرد و بە درووشمی نا بۆ سێداره ، کورد و بەلووچ و ئازەری ئازادی و بەرابەری ، بڕوخێت کۆماری ئیسلامی و ئێمە ڕۆڵەی پێشەواین بۆ کوردستان گیانفیداین خۆپێشاندانەکە بەڕێوە چو پاشان بۆ ڕێز گرتن لە خوێنی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی بە گوتنەوەی سروودی ئەی شەهیدان کۆتایی پێ هات.