• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram X-twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە بریتانیا بەرز ڕاگیرا

  • lawan
  • 2017-01-29
  • کاروچالاکی

هەروەها بخوێنەوە

لە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا؛ ڕۆڵی نەوەی نوێ لە پێناسەکردنەوەی سیاسیی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا

هەولێر/ بەشداریی یەکیەتیی لاوان لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

ئیسپانیا/ بەشداریی نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە کۆبوونەوەی “هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز” لە بارسلۆنا

سوید/ کۆبوونەوەی لاوانی “لینشۆپینگ” و ڕیزە چالاکییەک بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی یەکیەتیی لاوان

Facebook
X
Telegram
WhatsApp
Threads

کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا بە هاوکاریی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەمەبەستی بەرز راگرتنی یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری “شەفێڵد”ی ئەو وڵاتە رێوڕەسمێکی بەڕێوە برد.
رێوڕەسمەکە سەرەتا بە سرودی نەتەوایەتی “ئەی رەقیب” لە لایان کۆری هونەری یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد . پاشان لە لایان کۆمیتەی ئامادەکاری یادی ٧١ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان راگەیاندرا و دواتر وتاری کومیتەی حیزبی دیموکرات لە بریتانیا لە لایەن هاوڕێ “مادح ئەحمەدی”، ئەندامی کومیتەی حیزب لە بریتانیا پێشکەش کرا.
کاک مادح ئەحمەدی لە وتەکانیدا بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری کوردستان قوتابخانەیەکی مۆدێڕنی بیری نەتەوەیی‌یە، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێستاش کۆماری کوردستان ئیلهامدەر و هاندەرێکی سەرەکی خەباتی خەڵکی کوردستانە بۆ پێداگری و گەیشتن بە مافە رەوکانیان.
هەروەها بە ئاماژە بە راپەڕینەکانی سەدەی نۆزدە و سەدەی بیست رایگەیاند: تا دوای جەنگی جیهانی دووەم راپەڕین و جووڵانەوە کوردییەکان زیاتر رەنگ و بۆنەیەکی ئاینیی و خێڵەکییان پێوە دیار بووە، بەڵام دوای دامەزرانی کۆمەڵەی “ژ.ک” و دواتر حیزبی دیموکراتی کوردستان و لە دایکبوونی کۆماری کوردستان بیری نەتەوەیی و ناسیۆنالیزمی کوردی پێ‌دەنێتە قۆناغیكێ نوێیەوە و سیمایەکی مۆدێڕن و پێشکەوتنخوازانە لە خۆ دەگرێت.
دوابەدوای پەیامی کومیتەی حیزب لە بریتانیا، پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن “کەیوان شێرزاد”، ئەندامی کومیتەی حیزب لەو وڵاتە پێشکەش کرا.
لە درێژەی رێورەسمەکەشدا، پەیامی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن “ئاکام رەسووڵی”یەوە پیشکەش کرا و هەروەها دواتریش “محەمەد ئەفەندی” بە شێعرێک و “هێمن تینا” بە “تک نوازی” تار رێوڕەسمەکەیان زیاتر رازاندەوە.
لە بەشێکی دیکەی رێورەسمەکەدا ئاماژە بە ناوی ئەو لایەن و رێکخراوە سیاسییانەی کرا کە پەیامیان بۆ رێوەڕەسمەکە ناردبوو و هەروەها پەیامی بزووتنەوەی “گۆڕان” لە لایەن کاک”کەیوان غالی” ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی بزوتنەوەی گۆران لە بریتانیا پێشکەش کرا.
ناوئاخنی بەرنامەکانی ئەم رێوڕەسمە پێکهاتبوو لە سردووی “دووی رێبەندان” کە لە لایەن گرووپی سروودی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە پێشکەش کرا و هەروەها چەند پارچە گۆرانی و مەقامێک کە لە لایەن هونەرمەندان “کۆژین جاف”، “بنار عەلی” و “خالید جەماڵی”یە پێشکەش کران.
دوا بڕگەی رێوڕەسمەکە تەرخان کرا بوو بۆ شایی و هەڵپەڕکێی کە تا کاتژمێر 9ی شەو بەردەوام بوو و بە گۆرانی و هونەری، هونەرمەندان “کۆژین جاف”، “بنار عەلی” و “خالید جەماڵی” رازێنرابووەوە.
شایانی باسە رێورەسمەکە لە لایان خوشکە بەفرین مەحموودی و کاک یونس موکری ئەندامی کومیتەی حیزب لە بریتانیا بەرێوە چوو . بەشی چاوەدێری و تەداروکاتی یادەکە لە لایان کۆمیتەی حدک لە ناوچەی شەفیلد بوو کە بە شیوەیەکی شیاو میواندارییان لە بەشدارانی کرد.
ئەم رێوڕەسمە کە بە بۆنەی 71مین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە رێکخرا بوو، کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی دوێنێ (2017/01/29) دەستی پێکرد و تا کاتژمێر 9ی شەو بەردەوام بوو.

کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- بریتانیا
بۆ بینینی وینەکانی ئەو ڕێورەسمە کلیک لێرە بکە

بابەتەکانی هاوشێوە

هەولێر/ بەشداریی یەکیەتیی لاوان لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

هەولێر/ بەشداریی یەکیەتیی لاوان لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

2 ڕۆژ پێش ئێستا
2
سوید/ کۆبوونەوەی لاوانی “لینشۆپینگ” و ڕیزە چالاکییەک بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی یەکیەتیی لاوان

سوید/ کۆبوونەوەی لاوانی “لینشۆپینگ” و ڕیزە چالاکییەک بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی یەکیەتیی لاوان

3 ڕۆژ پێش ئێستا
3
ئاڵمان/ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بانگهێشتی نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە سویس بۆ کۆنگرەی پارتی سوسیال- دێموکرات

1 حەفتە پێش ئێستا
5
یەکێتیی نووسەرانی کورد، کۆڕێکی بۆ ناساندنی کتێبی “زەین و دەسەڵات” بەرهەمی “بێهزاد قادری” بەڕێوە برد

3 حەفتە پێش ئێستا
2
بابەتی زیاتر
یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە بریتانیا بەرز ڕاگیرا

یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە بریتانیا بەرز ڕاگیرا

  • lawan
  • 2017-01-29
  • 10:57 am
  • کاروچالاکی
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

نوێترین

1 دیداری نێوان سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان لەگەڵ جێگری نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان

2 لە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا؛ ڕۆڵی نەوەی نوێ لە پێناسەکردنەوەی سیاسیی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا

3 هەولێر/ بەشداریی یەکیەتیی لاوان لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

4 ئیسپانیا/ بەشداریی نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە کۆبوونەوەی “هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز” لە بارسلۆنا

5 سوید/ کۆبوونەوەی لاوانی “لینشۆپینگ” و ڕیزە چالاکییەک بە بۆنەی دەستبەکاربوونەوەی یەکیەتیی لاوان

6 شاندێکی نوێنەرایەتیی یەکیەتیی لاوان بانگهێشتی پەرلەمانی سویس کرا

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان