ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 21ی ژانوییەی2017 زایینی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به هاوكاری یهكیهتی ژنانی دێموكراتی كوردستان و یهكیهتی لاوانی دێموكراتی ڕۆژههڵاتی كوردستان ڕێوڕەسمێکی بە شکۆی بە بەشداری دەیان کەس لە ئەندامان و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی چوار پارچەی کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی و دۆستانی حیزب
لە وڵاتی دانمارک بە مەبەستی بەرز ڕاگرتن و پیرۆز کردنی ڕۆژی ٢ی ڕیبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان پێک هێنا .
ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر ٦ی دوای نیوڕۆ پاش ڕاگەیاندنی ڕێز بەندی بەرنامەکان لە لایەن بەڕێوە بەری بەرنامە شاناز کاکە ئازەر بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب لە لایەن کۆڕی سروودی یەکیەتی لاوان و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕیز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێ کرد. شاناز کاکە ئازەر وەک بەڕێوەبەری بەرنامە وێرای ئیشارەیەکی کورت بە پیرۆزی ئەو ڕۆژە مێژووییە بەخێر هاتنی ئامادە بوانی کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی دانمارک لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە بەڕێز خالید ڕەواندووست پێشکەش کرا و سەرەتا وێڕای خەم و پەژارە دەربڕین بە بۆنەی کۆچی دوای تێکۆشەر و ماندوونەناس و نووسەر و ڕووناکبیری گەلەکەمان بەڕێز کاک فەتاح کاویان و ئاماژەیەکی کورت بە ڕەوشتی بەرز و شۆڕشگێڕانەی ناوبراو کە ٦٠ ساڵ لە تەمەنی پڕ یاخی خۆی لە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا خزمەتی بە ئامانجەکانی گەل کرد، سەرەخۆشی خۆی و ئەندامان و لایەنگرانی کۆمیتەی دانمارکی پێشکەش بە بنەماڵەی کاک فەتاح و بنەماڵەی گەورەی دێموکرات و هەموو خەڵکی کوردستان کرد بۆ لە دەست دانی ئەم پیاوە مەزنە. لە دڕێژی پەیامی کۆمیتە دا وێڕای ئیشارە بە گرینگی و بایەخی کۆماری کوردستان و تەئسیری ئەرێنی ئەو ڕووداوەو پێش هاتانەی له هەل و مەرجی سەردەمی کۆماردا لە گەڵ ئێستای دوونیا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، تیشکی خستە سەر دەسکەوتەکانی کۆمار وەک هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بۆ یەکەم جار بە فەرمی، دامەزراندنی قوتابخانە و خوێندن بە زمانی کوردی، بەشداری پێ کردنی ژنان و لاوان، هەوڵ بۆ سەقامگیری و ئارامی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی کۆمار بە هەموو چین و توێژێکەوە بە بێ لە بەرچاو گرتنی جیاوازی ڕەگەزی و نەتەوەیی و ئاینی دانیشتوانی، بەشداری کوردی پارچەکانی دێکەی کوردستان لە کۆماری دا، گرتنی یەکەم کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە دەسکەوتەکەی پەسند کردنی ئەو ڕێبازە مودێڕن و سەردەمیانە بووە. هەروەها ئاماژەی بە هەلومەرجی ئێستای دونیا بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ڕووداوە گرینگەکان کە هەریەکەی تەئسیر و شوێن دانەری خۆیان لە سەر هاوکێشە جیهانیەکان دا هەیە و یەک لە وان هەلبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و تەئسیری ئەرێنی لە داهاتووی ناوچەکەدا، پێش هاتە خێراکان لەو وڵاتانەی کوردیان تێدایە، لە کۆتای دا داوای پێویستی هاودەنگی و یەک ڕێزی و یەکگرتووی هەموو هێزە ئازادیخوازەکانی کوردی کرد و گووتی سەرکەوتنی ئێمەی گەلی کورد لە یەک ڕێزی و یەکگرتووی ناو ماڵی کورد دایە .
پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە لایەن هاوڕێ سەمیرە خالیدنژاد پێشکەش کرا .
پەیامی یەکیەتی لاوانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن هاوڕێ سروە فەتاحی خوێندرایەوە.
پەیامی و برووسکەی پیرۆزبای هێز و لایەنە سیاسیەکانی بەشدار بوو.
پارتی دێموکراتی کوردستان
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
پارتی ئازادی کوردستان (باکوور)
فدراسیۆنی کۆمەڵە کوررییەکانی دانمارک
ئینساتیفی کورد لە دانمارک
ڕێوڕەسمەکە بە موزیک و گۆرانی هوونەرمەندانی دەنگ خۆش ئارشام و دیانا و هەڵپەرکێ تا دەرنگانێکی شەو دڕێژە پێدرا. جێی ئاماژەیە کە ئامادە بووان زۆر بە گەرمی و دڵخۆشیەوە بە شداری ئاهەنگی یادی دامەزرانی یەکەم کۆماری کوردستانیان کرد.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- دانمارک
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە بکە