ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: لە سەر بانگهێشتی رەسمی ڕیکخراوی پارتی یەکیەتی دێمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش، ئاسۆ ئەحمەدیان بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی روژهەڵاتی کوردستان لە ئوتریش ڕۆژی یەکشەممە لە رێکەوتی ٨/۱۰/۲۰۱٦ لە سیمینارێکدا کە بۆ رێزدار دوکتور کامەران حاجی عەبدو سکرتێری گشتی ئەو رێکخراوەیە لە وڵاتی ئوتریش پێکهاتبوو بەشداری کرد.
جێگای ئاماژەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانییانی دانیشتووی وڵاتی ئوتریش بەشداری سیمینارەکە بوون. و لەم سیمینارەدا، بەڕێز دوکتور کامەران حاجی عەبدو لەسەر ڕەوشی کوردستان قسەی کرد و بەتایبەتیش لەسەر سیاسەت و بەرنامەی حیزبەکەیان وەک پارتێکی روژئاوایی، زانیاری زیاتری خستە ڕوو. و لەم بەشەدا نوێنەری کۆمیتەی یەکیەتی لاوان بە چەندین روون کردنەوە و وروژاندنی باسەکان توانی بەشداری باسەکان بکات و لە کۆتایی سیمینارەکەدا نوێنەری یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی دوکتور کامەران، دەستخۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی زیاتری لە کارەکانیاندا بۆ بە ئاوات خواستن. کۆمیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان- ئوتریش
بۆ بینی وێنەی زیاتر