، لە لایەن کۆمیتەى “Kurdische Exilgemeinde” و “یەکیەتی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان” ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی جولای ٢٠١٦ی زایینی،کۆمەڵێک لە کوردانی هەر چوار پارچەی كوردستان لە وڵاتی ئوتریش لە سیمینارێکی سێ رۆژەدا کە بۆ بەڕێز ” مۆنتاز کارەکورد ” ڕێکخرابوو بەشدار بوون.
لەو سمینارە دا بەڕێز “مۆنتاز کارەکورد” باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە باروودۆخی کوردانی کۆچبەر لە کەمپی پەنابەران لە وڵاتی ئوتریش و چۆنیەتی پرۆسەی وەرگرتنی مافی پەنابەری لە وڵاتی ئوتریش و باسی پێکەوەژیان لەم وڵاتەدا. بەڕێز مۆنتاز کارەکورد کە بە ڕچەڵەک ئوتریشییە و پسپۆڕە لە زانستی یاسا لە وڵاتی ئوتریش ، هاوکات بەرپرسی ئیدارەی كۆچبەرانە و شارەزاییەکی باشی هەیە لە نەتەوە بن دەستەکان و بە تایبەت لە گەلی کورد. سمینارەکە بە پرسیاری بەشداران و وڵامی بەڕێز مۆنتاز کارەکورد کۆتایی پێ هات. جێگەی باسە کە بەشداربووان لەو سمینارە دا، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە جێگایەک داپێکەوە کۆبوونەوە و جگە لە نزیک بوونەوە لە سرووشت، کات و ساتێکی خۆشیان پێکەوە تێپەڕاند.