• فارسی
  • English
  • فارسی
  • English
Search for:
Facebook Instagram Twitter Youtube Phone-alt Envelope
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • کۆنگرە
    • سیاسی
    • ڤیدیۆ
  • کۆمیتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • کۆمیتەی نۆروێژ
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی سوئیس
    • کۆمیتەی ئاڵمان
    • کۆمیتەی ئوتریش
    • کۆمیتەی فینلاند
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • مێژووی لاوان
  • سیمای دیار

سیمای دیاری لاوان

ناسر کەریمی شۆڕەلاوێکی وەزین و کادری تازەپێگەیشتووی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

  • ماڵپەڕی لاوان
  • 2017-09-17
  • وتار

هەروەها بخوێنەوە

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەرهاوبەشکردن لە تێلگرام

ناسر کەریمی ساڵی ١٣٧٨ لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبوو.
لە تەنیشت خوێندنی قوتابخانە حەزی بە کاری شانۆ دەکرد، بۆ ئەو مەبەستەش لە کتێبخانەی قوتابخانەکەیان بەردەوام پرۆڤەی شانۆی دەکرد و لە فێستیواڵەکاندا بەشداری دەکرد.
ناسر دەورانی خوێندنیدا کورتە فیلمێکی دروست کرد کە لە فێستیواڵی قوتابخانەکەیاندا پلەی دووهەمی بەدەست هێنا. ناسر هەر لە تەمەنی منداڵیەوە بە هۆی تێکؤشانی باوکی لە ڕێزەکانی ڕیکخستنی نەهێنی حیزبی دێموکرات، ئۆگری کوردایەتی بوو و لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی باوکیدا بەردەوام چەمک و دەستەواژەی نەتەوەیی و سیاسیی لە گوێیدا دەزرینگانەوە و ئەمەش ناسری پەلکێشی مەیدانێکی گەروەتر کرد.
ناسر تا پۆلی سێی ڕاهنومایی لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرسی خوێندوە و دوای ئاشکرا بوونی خەباتی نەهێنی باوکی و فشاری دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ، وێڕای بنەماڵەکەیان ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی ناچار دەبێ زێدی خۆی بەجێ بهێڵێ و پەیوەستی ڕیزەکانی ئاشکرای حیزب دەبن.
هەر لەگەڵ هاتنیان بۆ نێو ڕیزەکانی حیزب، ناسر دەستی کرد بە فێربوونی زمانی کوردی و لە فێرگەی حیزب لەگەڵ پێشمەرگەکان دەرسی زمانی کوردی فێر بوو و پاشان لەگەڵ دەست پێکردنی وەرزی خوێندن لە قوتابخانەکانی باشووری کوردستان، خوێندنی لە قوتابخانە دەست پێکردەوە، لەگەڵ ئەوەیکە ناسر لە ئێران بە فارسی دەرسی خوێند بوو، بەڵام لە باشوریش یەکێک لە قوتابیە باشەکانی پۆلەکەی بوو. لەگەڵ ئەوەش لەناو قوتابخانە سیمای ناسر وەک تازەلاوێکی بەوەجی دێموکرات ناسرابوو.
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ناسر ئەوە بوو کە کوڕێکی ڕوح سوک و کۆمەڵایەتی و خوێن‌شیرن بوو، هەر ئەو ببۆ هۆی ئەوی کە هەموو کات لە نێو کۆڕی هاوڕێیان و خەڵکدا جێگەی تایبەتی خۆی هەبێ.
لەناو ڕیزەکانی حیزبیشدا ناسر لە چالاکی هونەری و فەرهەنگی نەوەستایەوە و لەتەمەنی ١٤ ساڵی دا وەک لایەنگر پەیوەستی ڕیزەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو و پاشان لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا وەک ئەندامێکی هەڵسوور و چالاک، تێکۆشانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا درێژەدا. لە تەنیشت کاری یەکیەتیی لاوان، ناسر لە کوردکاناڵ دەوریەکی مۆنتێری دەبینی و بوو بە هاوکاری سەرەکی کورد کاناڵ.
وەک ئاماژەی پێکرا ناسر کەسێکی هەڵسووڕ و ماندوویی نەناس و ئەرک وەخۆگر بوو، ئەمەش وایکرد لە تەمەنی تازەلاویدا بدرەوشێتەوە و هەر لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لەلایەن یەکیەتیی لاوان بەشداری خولی پەروەردەی کادر دەبێت و لەوێش بە سەرکەوتوویی خوولەکە تێپەڕ دەکات و دەبیتە کادری یەکیەتیی لاوان.
ناسر تەمەنێکی کەم بەڵام پڕاوپڕ لە هیوا و ئارەزووی هەبوو، پێشمەرگایەتی یەکێک لە خولیاکانی ناسر بوو و بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕیزی یەکیەتیی لاواندا وێرای بەشداری لە پەروەردەی سەرەتایی بۆ بەرگریی و خۆپاراستن، لە جەولەیەکدا وێڕای هاوڕێیانی دیکەی لە یەکیەتیی لاوان، شانبەشانی هێزی پێشمەرگە لە چیای هەڵگورد تێکۆشانی بەرچاوی هەبووە.
ناسرئەو کوڕە گەنجەی ئەوینی خاک هەڵیگرت، ئاواتی ئەوە بوو کە بە سەربەرزی بگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵات و لەوێ لە ناو هاووڵاتییان و هاوڕێیانی سەردەمی منداڵی خۆیدا ژیانێکی ئازاد بباتە سەر. مەخابن مۆمی ئاواتی ناسر لەلایەن شەمشەمە کوێرەکانی ڕێژیمی جەهل کووژایەوە و لە ڕێکەوتی ١٣٩۵/٩/٣٠ی هەتاوی، لە شەوئاهەنگی یەڵدا بەبۆنەی ساڵیادی لە دایک بوونی ڕێبەری گەورەی کورد دکتور قاسملووی نەمر، ناسر وێڕای ٤ تێکۆشەری دیکەی حیزبی دێموکرات و هەروەها ٢ کارمەندی ئاسایش، بوونە ئامانجی هێرشی کوێری سپای پاسداران و دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی و، لە ڕێگای دانانەوە و تەقاندنەوەی دوو بۆمب لەبەر دەرکی قەڵای دێموکرات، گیانیان لی ئەستێندرا و گیانی بەرزییان فیدای ڕێبازی پڕ لە سەروەری دێموکرات کرد.

بابەتەکانی هاوشێوە

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

17/05/2025
2

26/04/2025
25
بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

14/04/2025
44
دامەزراندنی یەکیەتیی لاوان و دەرکردنی نامیلکەی ” ئاوارە”

09/04/2025
7
نەورۆزی خاکیپۆشان

نەورۆزی خاکیپۆشان

28/03/2025
41
بابەتی زیاتر
سیمای دیاری لاوان

ناسر کەریمی شۆڕەلاوێکی وەزین و کادری تازەپێگەیشتووی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

  • ماڵپەڕی لاوان
  • 2017-09-17
  • 12:16 am

7كاتژمێر پێش ئێستا
2
قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

3 حەفتە پێش ئێستا
25
بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

بانگەوازێک بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە سیستەمی پەروەردەدا

1 مانگ پێش ئێستا

نوێترین

نقش سرنوشت‌ساز جوانان و رهبری نوین در جنبش آزادی‌خواهی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ

دیداری پەروەردەیی یەکیەتیی نێوونەتەوەیی لاوانی سوسیالیست لەگەڵ حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکرات

قەیرانی “ناسنامەی نیشتمانی” لە دەورانی تازەلاوی و لاوێتیدا لەنێوان گەلانی داگیرکراودا

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سیمیناری یادی ١٢٧ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

هەیئەتێکی کۆمیتەی ئاگری یەکیەتیی لاوان بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی مامۆستا هێمن‌دا کرد

پێوەندی

  • ٠٠٩٦٤٧٥١٢٠٣٣٥٣٩
  • info@lawan.com
  • لاوان لە ئینستاگرام
  • لاوان لە تویتەر
  • لاوان لە فەیسبووک
  • لاوان لە یوتیوب

لینکی پێشنیارکراو

  • کورتە مێژووی لاوان
  • سیما دیارەکانی لاوان
  • وتار و بابەتی نووسەران
  • بەڵگەکانی کۆنگرە
  • ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی

پۆلێنی بابەتەکان

  • کاروچالاکیەکانی لاوان
  • پەیام و ڕاگەیەندراو
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • هەواڵەکانی ماڵپەڕ
  • سیاسی

Ⓒ ٢٠٢٢ - مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Add New Playlist

ئاکامێک نەبوو
هەموو ئاکامەکان ببینە
  • English
  • soon
  • ئاڵمان
  • ئوتریش
  • سەرەتا
  • سوئیس
  • سیمای دیاری لاوان
  • فارسی
  • فینلاند
  • کۆمیتەی بەریتانیا
  • کۆمیتەی دانمارک
  • کۆمیتەی سوئێد
  • مێژووی لاوان
  • نۆروێژ

© 2020 مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون بۆ یەکێتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین.

فارسی

English

  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • پەیام و راگەیەندراو
  • ئاگاداریەکان
  • دیدار و چاوپێکەوتن
  • وتار
  • بابەتی زیاتر
    • هەواڵەکان
    • سیاسی
    • کۆنگرە
  • کۆمیەتەکانی لاوان
    • کۆمیتەی سوئێد
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئوتریش
    • فینلاند
    • کۆمیتەی دانمارک
    • کۆمیتەی بەریتانیا
  • سیمای دیاری لاوان
  • مێژووی لاوان