ساڵی ١٣٧١ لە نمەنجێی ناوچەی بەری پیرانان لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر لەدایکبووە، وەک بنەماڵەکەی دەلێن بەناوی شەهید مستەفا دادیلی مامی کراوەتەوە.
باپیری بە ناوی مەلاکەریم دادیلی مامی و هەروەها دووخاڵی بەناوەکانی مەلا برایم پورسەعید و تەها پورسەعید شهیدی حیزبی دێموکراتن.
باوکی لە نەوجەوانییەوە تێکؤشەری حیزبە و دایکیشی پێشمەرگەیە
تاهیر خوێندنی سەرەتایی تا پۆلی سێ لە پیرانشار خویند و دواتر بەهۆکاری تێکەڵاوی بنەماڵەکەی لەگەڵ خەبات و شۆڕشی نەتەوەکەمان، پەڕیوەی باشوروی کوردستان بوون و لەوێش خوێندنی تا پۆلی هەشت تەواو کردوە و پاشان بەمەبەستی بەڕێوەبەردنی بژێوی ژیانی، دەستی بە کار و کەسابەت کرد.
تاهیر لەڕەوتی ژیانیدا بە حوکمی ئەوەی لەبنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و دێموکرات لەدایک ببوو، گۆشکراوی بیر و باوەری حیزبی دێموکرات بوو و لە تێکؤشانی حیزبی و ڕێکخراوەییدا شێلگیرانە تێدەکۆشا.
تاهیر لە کۆنگرەی حەتەمی یەکیەتیی لاواندا وەک نوێنەر بەشداری کرد و پاشان وەک کۆمیتە و بەرپرسێکی چالاک لە ناوچەی سۆران تێکۆشانی دەستپێکرد ، هەڵسووڕانی بی وچانی وایکرد کە لەکۆنگرەی ٧ی یەکیەتیی لاواندا بەشدار بێت و پاشان دوای کۆنگرەش هەڵسووڕانی بێ وچانی درێژە بدات.
لە ڕەوتی چوونەوە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بۆ چیاکانی کوردستاندا پێشمەرگە ئاسا هەڵسووڕانی هەبوو و شەو وڕۆژی بۆ سەرخستنی ئەم قۆناغە نوێیە نەدەناسی.
تاهیر ساڵی ١٣٨٩ ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و کچ و کورێکی بە ناوەکانی هێدی و هێڤی هەیە
بەداخەوە تەمەن مەودای نەدا ئەم لاوە پر لە وزە و باوەڕە بە ئاواتی ڕزگاری نەتەوەکەی بگات و بەداخەوە ساڵی ١٣٨٩ لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دا.
روحی شاد بێت و سەنگەری خەباتی ئاوەدان